تەرمی یەکێک لە گەنجە خنکاوەکانی ماوەت دۆزرایەوە 

کەمێک پێش ئێستا تەرمی یەکێک لەسێ گەنجە خنکاوەکانی ماوەت دۆزرایەوە کە ناوی هەڵکەوت نوورییە و خەڵکی هەولێرە، ئەو بۆ سەردان چووبووە ماڵی خەزووری و دوای خنکانی، لە چەمی قەشان – ماوەت تەرمەکەی دۆزرایەوە.

لەم بارەیەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: ”بەڕێزان قائیمقامیەتی ماوەت و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی و تیمی فڕۆکەوانی و خۆبەخشان و کەسوکاری قوربانییەکان ڕاسپێردراون و هەماهەنگی یەکترن بۆ دەرهێنانەوەی تەرمی ئەم ئازیزانە”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاماژەی بەوەش داوە کە ”بە ناوی پارێزگای سلێمانییەوە پرسە و ماتەمینی و پەژارەی خۆمان ڕادەگەیەنین و سوپاسی هەموو ئەو یەکە کارگێڕیی و دامەزراوە دەوڵەتی و خۆبەخش و دڵسۆز و کەس و لایەن و کەسوکارە بەڕێزانە دەکەین کە بە درێژایی ئەو ماوەیە لە خەمی دۆزینەوەی ئەم خۆشەویستانەدا بوون”.

ھەواڵی زیاتر