سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ بڵاوکردەوە 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووری بابلی 6772 (ئەکیتۆ) لە کلدانی و ئاشووری و سریانی پیرۆز دەکات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی ئاشووری دووپاتی کردەوە کە به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌يى و ‏ته‌بايى له‌ كوردستان ده‌كه‌ين.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

جەژنی سەری ساڵی نوێی ئاشووريی بابلى 6772 (ئەکیتۆ)، به‌ گه‌رمى لە خوشک و ‏برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عيراق و له‌ هه‌ر كوێى جیهان ‏بن پيرۆز دەکەم. هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئاراميان بۆ ده‌خوازم.‏

له‌م جه‌ژنه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌ك هەمیشە به‌ زێد و ‏نیشتمانی پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیيی ئایینی و نەتەوەیی بۆ هه‌موو ‏پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له كولتوورى فره‌يى و ‏ته‌بايى له‌ كوردستان ده‌كه‌ين.‌ ‏

جەژنی ئەکیتۆ لە هه‌مووان پيرۆز بێت، هيوادارين ئه‌م جه‌ژنه‌ و جه‌ژن و بۆنه‌كانى ‏داهاتوومان ئارامى و ئاشتى له‌گه‌ڵ خۆياندا بهێنن و له‌ دۆخى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه‌. ‏هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى و خواى مه‌زن هه‌موو لايه‌ك بپارێزێت.‏

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

‏31/3/2022

ھەواڵی زیاتر