پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی-ئاشووری (ئەکیتۆ) بڵاوکردەوە.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان دەکات و نووسیویەتی “جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کەلتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێم دەکەینەوە.”

دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:-

بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی بابلی -ئاشووری ( ئەکیتۆ) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کلدانی ، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم ساڵی شادی و خۆشی و ئارامی بێت بۆ کوردستانییان و جیهان بەگشتی.

لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە جەخت لە گرنگیی برەودان و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە .

جەژنی ئەکیتۆ پیرۆز بێت و هیوادارم هەموو ساڵێک بە خۆشی ئەم یادانە بکەینەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر