چوار یاریزان لەڕووداوێکى هاتووچۆدا لەکۆیە گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ڕێگەی کۆیە – هەولێر لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 4 یاریزان گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “محەمەد تەحسین ئێشکگر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕێگەی کۆیە – هەولێر نزیک گوندی گۆمەتاڵ لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا و ئەتیکۆ) 4 کەس گیانیان لە دەستدا و  2 کەسیش زامدار بوون.”

ئەوەشی خستەڕوو کە لە مازداکە 5 سەرنشینی تێدا بووە 4 مردوو لەگەڵ یەک بریندار کە دانیشتووی بنەسڵاوە، پردێ و قوشتەپەبوون، هەروەها پیشەیان یاریزان بووە.

ئاماژەی بەوەش دا کە شوفێری ئەتیکۆش زامدارە کە ئەویشیان دانیشتووی گەڕەکی مامزاوای هەولێرە.

ھەواڵی زیاتر