ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ـی ئاداری ٢٠٢٢ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ کرد.
لەکۆبونەوەکەدا بیروڕا لە بارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و قەیرانە جیھانیەکان و ھۆکار و دەرھاوێشتەکانی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراین ئاڵوگۆڕکران.
پەیوەست بە بارودۆخی عێراق ھەردوولا ھیوایان خواست کۆسپەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق نەمێنێت و حکومەتی داھاتووی عێراق حکومەتێکی بەرپرسیار بێت لە بەرانبەر گرفتەکان و جێبەجێکاری دەستور بێت.
بارودۆخی ئێزیدیەکان و ئاوارەکانی شنگال تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.