بە نمایشی فیلمی سینەمایی “كوردانی ئێزدی” لە دەرهێنانی “ئاماسی مارتیرۆسیان” بەرهەمی ساڵی 1933 لە یەكێتی سۆڤییەت، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی “ئەستەنبووڵ” دەستی پێكرد.
دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی “ئەستەنبووڵ” بە پشتیوانی “كۆمیتەی سینەمایی كوردی” بە نمایشی فیلمی سینەمایی “كوردانی ئیزدی بە نمایشی 30 بەرهەم لە سینەماكارانی كورد لە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شاری ئەستەنبووڵ لە توركیا كرایەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت.
بە پێی ڕاگەیاندنی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی ئەستەنبووڵدا، گرینگی و مانای هونەر، بە تایبەت هونەری سینەما و هونەرەكانی شێوەكاریی لە ڕۆژگاری ئێمەدا بە باشی ناسراوە. خەڵكانی جیهان، زیاتر لە سەد ساڵە كە ناو و شوناسی خۆیان لە ڕێگای سینەماوە لە جیهاندا پێك هێناوە، بەڵام كوردەكان و كۆمەڵگای وەكوو كوردەكان ڕووبەڕووی بەربەستی زۆر بوونەتەوە و بەرەوپێشنەچوونی سینەمای كوردیی بۆتە بەربەستێك بۆ بەرەوپێشنەچوونی خەڵكی كورد و ئەم باروودۆخە هێشتاش بە شێوەی جۆراوجۆر درێژەی هەیە و ئەمە لەگەڵ كەلتوور و هونەردا دژایەتی هەیە. سینەمای كوردی لە سیاسەتەكانی دۆخ و چۆنییەتی هاوشێوەبوون بگرە تا دەرفەتە ماددی و مەعنەوەییەكان.
لە كۆتایی ڕاگەیاندنەكەشدا هاتووە كە ٣٠ بەرهەم لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەكان، بەڵگەفیلم و كورتەفیلم لە دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی “ئەستەنبووڵ” نمایش دەكرێن. ئەم بەرهەمە هونەریانە لە سەرتاسەری كوردستان و زۆربەی وڵاتانی جیهان كە كوردەكان تیایدا نیشتەجێین و ژیان بەسەر دەبەن.