هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

پێنج مووشەک ئاراستەی بارەگایەکی هێزەکانی تورکیا دەکرێن

پەیجی دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە ، لە دەوروبەری گوندی دراویش لە ناحیەی باشیک، پێنج مووشەک ئاراستەی سەربازگەی زێلکان کرا، کە هێزەکانی تورکیا لەخۆ دەگرێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان “دوو مووشەک لەناو سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە و، سێ مووشەکی دیکەش لە چیای باشیک کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.