پۆلیسی سلێمانی ‌..دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد بەتاوانی دزیکردن‌و قۆڵبڕین.

لەدوو چالاکی جیادا مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ‌و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد بەتاوانی دزیکردن‌و قۆڵبڕین.
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، لەچالاکییەکداو لەلایەن نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە دوکانی موبایلەکەی بڕدرابوو توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر چەند مۆبایلێکی گرانبەهادا.
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتبار (ص، د ، ا)  لەدایکبووی 2004 دانی بەتاوانەکەیدا ناوه‌و لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443  لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەكان به‌رده‌وامه‌.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌ش خڕاوه‌ته‌ڕوو، لەچالاکییەکی دیكه‌دا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی‌ کوردسات تۆمەتبارێك به‌ناوی‌ (ه ، ح، م) لەدایکبووی 1992 دەستگیرکرا بەتاوانی دزیکردن‌و قۆڵبڕین.
راشگه‌یاندراوه‌، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری  دادوەر ڕاگیراوەو لەچەند بنکەیەکی پۆلیس لەسلێمانی‌و لەشاری هەولێریش سكاڵای‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌و داواکراو بووە

ھەواڵی زیاتر