مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار لەسلێمانى تۆمه‌تبارێكیان به‌تۆمه‌تی هه‌ڕەشه‌كردن و ته‌قه‌كردن و سه‌رانەسه‌ندن ده‌ستگیركرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیس، تۆمەتبارەکە ناوى (م، ج، م) ەو له‌دایكبووی 1996 و به‌پێی مادده‌ی 431 له‌یاسای سزادان داواكراو بووه.
دەقى راگەیەندراوەکە:
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سەرچنار تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (م، ج، م) له‌دایكبووی 1996 ده‌ستگیركرد كه به‌پێی مادده‌ی 431 له‌یاسای سزادان داواكراو بووه‌و له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌كه‌وه سكاڵای یاسای له‌سه‌ر تۆماركراوه كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له‌سكاڵاكار كردبوو.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ناو شاری سلێمانی به‌پێی مادده‌ی 495 له‌یاسای سزادان له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراو بوه‌و به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه.
هاوكات هاوڵاتییه‌كی دیكه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌تبار تۆماركردووه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی چۆته دووكانه‌كه‌یه‌وه‌و داوای سه‌رانه‌و پاره‌ی لێكردووه، دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردووه به‌پێی مادده‌ی 452 له‌یاسای سزادانی عێراقی.
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان