پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

توڕەمەبە

فه‌یسه‌ڵ كه‌ورینی

توڕەمەبە
گوڵی شیعرم لەناو باخچەی
ئاسودەیی
ئـومێدێکم مەقرتێنـــــــــە
پەی بۆ میوەی بێدەنگیم مەبە
بێدەنگی من گوڵ دەبەخشێتە
ناسكی پەپوولە
پەپوولەش سەرسامە پێم
لەدەوری مەراقی گوڵە شیعرێكم
دەگەڕێ و
بۆنی شاعیرێكی دڵشكاوم لێدەكات
كە لە تەنیایدا
دەبێ بەهاورێی تارماییم
توڕەمەبە
گەرتۆ شــــــەپۆڵێـکی لەباران
منیش دەریایەكم لەمیهرو
لێواو لێو لە ئاوەدانی
توڕەمەبە…