پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق شه‌ڕی گه‌یشتن به‌ پاشكۆی مۆندیال ده‌كــات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ دوایین گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می كیشوه‌ری ئاسیا، عێراق و سوریا به‌ یه‌كه‌وه‌ یاریی ده‌كه‌ن، یارییه‌كه‌ له‌ وڵاتی ئیمارات كاتژمێر (4:45) خوله‌كه‌ی ئێواره‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت، هه‌ردوو وڵات به‌ هۆی گرژی و ئاڵۆزی نێوخۆیی و ناسه‌قامگیریان له‌ رووی ئه‌منیه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان یاریی ده‌كه‌ن، ئه‌م یاریگه‌یه‌ش به‌ یاریگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا هه‌ژمار ده‌كرێت.

عێراق هیوایه‌كی كه‌می ماوه‌
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له‌ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر هیوایه‌كی كه‌می ماوه‌، به‌وپێیه‌ی عێراق 8 خاڵی هه‌یه‌ و ئیمارتیش 9 خاڵی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر عێراق یه‌كسان بێت و ئیمارات بدۆڕێت، ئه‌وا عێراق یاریی پاشكۆ له‌گه‌ڵ ئوستڕاڵیا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئیمارات یه‌كسان بێت و عێراق بیباته‌وه‌، جارێكیتر عێراق به‌سه‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری دۆڕانی عێراق و بردنه‌وه‌ یا یه‌كسان بوونی ئیمارارت، ئه‌وا ئیمارات یاریی پاشكۆ ده‌كات، ئه‌گه‌ر عێراق یه‌كسان بێت و ئیمارتیش یه‌كسان بێت ئه‌وا ئیمارات ده‌گاته‌ قۆناغی پاشكۆ.

رێگای گه‌یشتن به‌ مۆندیال
هه‌ڵبژارده‌ی ئوستڕالیا له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ و گه‌یشتووه‌ پاشكۆی كیشوه‌ری ئاسیا، له‌ نێوان عێراق و ئیماراتیش یه‌كێكیان ده‌گه‌نه‌ قۆناغی پاشكۆی ئاسیا، ئه‌وكات له‌ یارaییه‌كی چون و هاتندا له‌گه‌ڵ ئوستڕالیا یاریی ده‌كات، ئینجا دواتر له‌گه‌ڵ پاشكۆی هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور یاریی ده‌كات، ئه‌وكات یه‌كێكیان ده‌گه‌ن مۆندیالی قه‌ته‌ر، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

عێراق له‌ رووی هونه‌رییه‌وه‌ له‌ سوریا ئاماده‌تره‌
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، پێكهاته‌كه‌ی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی سوریا باشتره‌، چونكه‌ یاریزانه‌كانی لاوتر و به‌هێزترن له‌رووی توانای جه‌سته‌یه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش سورییه‌كان هیچ هیوایه‌كی گه‌یشتن یان سه‌ركه‌وتنیان نه‌ماو، سوریا له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌ و دوو یه‌كسانیشی هه‌یه‌، كه‌ بردنه‌وه‌كه‌ی به‌هۆی گرژی له‌ یارگه‌ی لوبنانه‌وه‌ بۆ هه‌ژماكرا.

كێ له‌ كیشوه‌ری ئاسیا سه‌ركه‌وتووه‌؟
هه‌ڵبژارده‌كانی ژاپۆن و سعوودیه‌ و ئێران و كۆریای باشوور، به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمیگ ه‌یشتوونه‌ته‌ مۆندیالی قه‌ته‌ر، كه‌ رۆژی هه‌ینی 1-4-2022، له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر تیروپشكی بۆ ده‌كرێت، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ته‌نها له‌ 1986 توانیویه‌تی بۆ مۆندیالی مه‌كسیك سه‌ربكه‌وێت، كه‌ ئه‌و كات عه‌دنان درجال و نازم شاكر و فه‌لاح حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌بوون، تاكه‌ گۆڵی مۆندیالی عێراقیش له‌ لایه‌ن یاریزان ئه‌حمه‌د رازییه‌وه‌ له‌ دژی به‌لجیكا تۆماركراوه‌.

مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوانیان
له‌ كۆی 10 یاریی رابردووی نێوانیان عێرق خاوه‌نی 2 بردنه‌وه‌ و سوریاش یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه‌، له‌ 7 یارییش یه‌كسان بوونه‌، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (2-1) له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بووه‌.