گوته‌بێژی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌واڵی ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی 4ی پارتی له سلێمانی درۆیه و هه‌ڵبه‌ستراوه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له هه‌ندێ په‌یجی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو كرابووه‌وه كه ته‌قه له باره‌گای لقی 4ی سلێمانی كراوه و برینداریشی لێ كه‌وتۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه كامه‌ران غه‌ریب گوته‌بێژی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: هەواڵێک لە هەندێک سایت و پەیجی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە سەبارەت بە تەقەکردن لە بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و برینداربوونی هەڤاڵانمان.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیه‌نین کە ئەم هەواڵە درۆ و هەڵبەستراوە و تەقە لە بارەگای لقی چوار و لیژنە ناوچەکانی سنوورمان نەکراوە.