لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووه‌مجاره هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكه‌یان و بسوتێنرێ، بڕیاریانداوه لقه‌كه‌یان له شاری به‌غدا دابخه‌ن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: شه‌وی ڕابردوو ڕێكه‌وتی 27ی ئادار كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له‌به‌رده‌م باره‌گاكه‌مان له شاری به‌غد كۆبوونه‌وه، به بیانووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ی كه‌سێك به‌ناوی نایف كوردستانی كه گوزارشتی له بیروبۆچوونی تایبه‌تی خۆی ده‌كرد، دواتر كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌كه هه‌ڵسان به ده‌ستدرێژیكردن و سوكایه‌تیكردن به ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و سوتاندنی باڵه‌خانه‌ی لقی 5ی پارته‌كه‌مان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له‌ناوی بوون له‌گه‌ڵ تۆماره تایبه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به باره‌گاكه‌مان، ئه‌مه جگه له دزینی هه‌ندێ دۆكۆمێنت و ناسنامه كه له‌نێو نووسینگه‌كه‌دا بوون.
هه‌روه‌ها هاتووه: لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی دیرۆكی عێراقییه و وه‌ك پارته نیشتمانییه‌كانی تر مێژوویه‌كی له تێكۆشانی دوورودرێژ و پڕشانازی هه‌یه و تا ئێستاش ڕۆلێكی كاریگه‌ر بۆ چه‌سپاندنی ئازادی و دیموكراتی و پڕۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا ده‌گێڕێ و هه‌رگیز ناتوانێت ئه‌م ده‌ستدرێژی و سوكایه‌تیكردن و كاره تێكده‌رانه‌ی دژ به یاسا قبووڵ بكات.
به‌یاننامه‌كه‌ی لقی 5ی پارتی ده‌شڵێت: له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووه‌مجار باره‌گاكه‌مان سوتێنرا بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێكارێكی پاراستنی پێویست له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه بگیرێته‌به‌ر، بڕیارمان دا باره‌گاكه‌مان دابخه‌ین به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژ و كاره تێكده‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها بڕیارمان دا سه‌رجه‌م چالاكییه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌كانی لقه‌كه‌مان ڕابگرین وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه دژی ئه‌و زوڵمه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌ندام و كادیرانی حزبه‌كه‌مان و ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی باره‌گاكه‌مان كراوه، تا ئه‌و كاته‌ی حكوومه‌ت گره‌نتی ئه‌منی پێویست دابین ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره سیاسی و ڕێكخستنه‌كانمان.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له كۆتاییدا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه ئیدانه‌ی هه‌موو سه‌رپێچی و سوكایه‌تیكردنه‌كی مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی ده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌مانكاتیشدا ده‌ستدرێژییه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گاكه‌مان ئیدانه ده‌كه‌ین، داواش له سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین ئیدانه‌ی ئه‌و كاره دوور له ڕه‌وشت و به‌ها و پڕه‌نسیپه مرۆڤایه‌تییه‌كان بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر دووباره نه‌بێته‌وه.