سەرۆكی حكوومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ئۆپیك كۆبووەوە 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی، لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاووتوێ کرا.

جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیھان و بازاڕی وزە کرا.

ھەواڵی زیاتر