جوتیار عادل، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای فه‌رمانه هه‌رێمییه‌كه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری له‌سه‌ر رێكاره ئه‌منی و ته‌كنیكی و داراییه‌كان داوه تا كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی كاره‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕێی كۆمسیۆن ده‌كه‌ین، بودجه‌كه بخه‌مڵێنن، دوای ئه‌وه‌ش په‌سه‌ند ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی مووچه، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هه‌وڵی جدیمان داوه و داهات كۆده‌كرێته‌وه، تا مووچه به‌بێ گرفت دابه‌ش بكرێت.
جوتیار عادل روونیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك بودجه‌ی پێویست له‌به‌رده‌ست بێت، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێشبینی ده‌كه‌م، له وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئادار بكرێت