عومرەکارێکی کوردستان لە سعووديە کۆچی دوایی کرد 

دوای مانەوەی زیاتر لە ٢٥ رۆژ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سعوودیە هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو کۆچی دوایی کرد.


ئەو عومرەکارە کوردە ناوی جەمال عەلی محەمەدە و دانیشتووی شاری دهۆک بووە و ماوەیەکی زۆرە بۆ گەشتی عومرە سەردانی وڵاتی سعودیەی کردوە لەگەڵ گەیشتنی بۆ ئەو وڵاتە باری تەندروستی تێکچووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە پێشتر نەخۆشیی شیرپەنجەی هەبووە کۆچی دوایی کرد.

بەر لە چەند رۆژێک تیمێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی ئەو عومرەکارە سەردانی نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵیان کرد و لە نزیکەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک.

دوای تەواوکردنی رێککارە کارگێرییەکانی تایبەت بە وڵاتی سعودیە بڕیارە لە گۆڕستانی شاری مەککە بە خاک بسپێردرێت.

ھەواڵی زیاتر