بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان شەش سەرکردەی لاو بانگهێشت دەکات بۆ بەشداری کردن لە دەستپێشخەری ئامانجە جیهانیەکان

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان شەش سەرکردەی لاو بانگهێشت دەکات دەستپێشخەرییەک دەخاتە روو بە هەڵبژاردنی شەش گەنج بۆ ئەوەی کۆمەڵگا جیهانییەکان هانبدەن و خەڵکی هۆشیار بکەنەوە سەبارەت بەئامانجە جیهانییەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی چالاک و کاریگەر و گشتگیر کە یارمەتیدەر بێت لە سەرخستنی خۆشگوزەرانی لە پاڵ ڕۆڵیان لە پاراستنی زەوی تا ساڵی 2030.

لەگەڵ هاتنە ناوەوەی شەش سەرکردە و ڕێکخەرە سەرەکیەکان و پیاوانی کار، دەستپێشخەرییەکە بۆ هەموو بەشەکانی جیهان فراوان دەبێت و دەگاتە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا وکۆمەڵەی ووڵاتانی سەربەخۆ و ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.کارەکەیان دەبێتە هۆی هۆشیارکردنەوە سەبارەت بە چارەسەری جیهانی بۆ پرسە گرنگەکان کە ڕووبەڕووی مرۆڤایەتی دەبنەوە لە ساڵی 2022 و لە چەند ساڵی دواتردا. کە پەرە بە داهێنانی دیجیتاڵی دەدەن و ژنان لەڕێگەی فێرکردن و ڕاهێنانی کارەوە بەهێز دەکەن و ڕاهێنان دەدەن بە کەسانی بەتەمەن لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی و چالاکیتر، لەوانە:
• ئاییۆنگ (ویلایەتەیەکگرتووەکان): مۆسیقاژەنە .
• کریستیان کامپمان(دانیمارک): سەرۆکی پرۆژەیەکە بە ناوی (UNLEASH).
• نورا توەیجەری (عەرەبستانی سعوودی): ئەندازیاری سۆفتوێرە..
• ئوگۆز ئەرگین (تورکیا): چالاکوانەو ڕێکخراوە ناحکومییەکان و نێوەندە ئەکادیمیەکانە.
• تامارا دیوی گۆندو سۆرێجۆ (ئیندۆنیسیا): دامەزرێنەری کۆمەڵایەتییە.
• سوی ئاننجۆ (ڤێتنام): دەستپێشخەرەو کاربەرنامەیەکی مۆبایلی دەستپێکردووە.
ئاکیم شتاینەر، بەڕێوبەری بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، ڕایگەیاند: “ساڵی 2022 ساڵێکی زۆر گرنگە لە گەڕانمان بۆ گەیشتن بە ئامانجە جیهانییەکان، چونکە کۆڤید-19 بەردەوام دەبێت لە کاریگەریەکانی وەک فشارێکی نەرێنی لەسەر پێشکەوتنی جیهانی دەیان ساڵی مرۆڤدا.و سەرەڕای ئەم ڕاستییە ناخۆشە، من دڵنیام کە هێز و خۆڕاگریی نەوەی گەنج یارمەتیمان دەدات تا باشتر لە قەیرانەکە بێینەدەرەوە و گۆڕانکاری ئەرێنی لەهۆشیارکردنەوە و و کەشوهەوادا بکەین. ئەم شەش سەرکردەی گەنجە و تەواوی کۆمەڵگەی “نەوەی 17″ ئەوەمان بیردەخاتەوە کە پێویستە هەوڵەکانمان چڕبکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە جیهانییەکان و پاراستنی ئایندەی کۆمەڵەکەمان”.
لە سەرەتای ڕاگەیاندنی دەسپێشخەری “نەوەی 17″ەوە، گەنجان سەرکردایەتی دەکەن و پشتیوانیشی لێدەکەن. و سامسۆنگ و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەردەوام لەگەڵ سەرکردە گەنجەکان کار دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی پێداویستیەکانیان و دۆزینەوەی سیستەمی پشتگیری بۆ یارمەتیدان لە فراوانکردن و پێشخستنی دامەزراوەکانیان،و چیرۆکەکانیان لەسەر سەکۆ جیهانییەکان دەخەنەڕوو، و پەیوەندی نێوان هاوپیشەکانیان ئاسان دەکەن،و باشترین ڕاهێنانەکان هاوبەش دەکەن و بانگهێشتیان دەکەن بۆ بەشداریکردن لەخشتەی بەرنامەی جیهانی وەک کۆڕبەندی ئابووری و کۆمەڵایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەنجان.

ھەواڵی زیاتر