پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکرد کە کەسێکیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ یەکشەمە 27/3/2022، پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیان، لە گەڕەکی (ئاری) شاری هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا، ح، م) دەستگیرکرد کە سەرقاڵی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بوو”.

ئەوەش خراوەتە روو: “تۆمەتباری ناوبراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش)دا گیرا، بە مەبەستی گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر کرا”.

ھەواڵی زیاتر