منداڵێک بۆ ماوەی 20 ڕۆژە کەسوکاری دیار نییە

بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر رایگەیاند، لە رێکەوتی 7ـی ئاداری 2022، لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادار کراوانەتەوە کە منداڵێك لە نزیك نەخۆشخانەی مەلافەندی لە گەرەکی باداوەی شاری هەولێر جێهێڵدراوە و کەسوکاری دیار نیە.

بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان راشیگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا منداڵەکە لەهەمان شوێن جێهێڵدراوە و تەمەنی لە نێوان (3 بۆ 4) ساڵە و بە گوتەی خۆی ناوی ( هەناسە رێباز)ە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، کەیسەکە لە نوسینگەی قەڵای سەر بە بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و ماوەی 20 رۆژە (هەناسە رێباز) لە خانەی نەوجەوانانی هەولێرە و کەس و کاری دیارنییە و کەسیش بەدواداچوونی نەکردووە.

بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر داوا دەکەن هەرکەسێک زانیاری هەیە دەربارەی ناونیشانی کەسوکاری (  هەناسە) پەیوەندی بە بەڕێوبەرایەتیەکەوە بکات لە رێگای هێڵی گەرمی ژمارە ( 199(ی بەڕێوەبەرایەتی یاخود لە رێگای پەیجی فەیسبووکی بەڕێوبەرایەتیەکەوە، بۆ ئەوەی بتوانن بە کەس و کاری شاد بکەنەوە یاخود چارەسەرێکی یاسایی بۆ کێشەکەی بکرێت.

ھەواڵی زیاتر