بە ڕەچاوکردنی هەڵوێستی دڵسۆزانەی هەموو ئەو ئازیزانەی لە ماوەی نەخۆشکەوتنی باوکم – فەرماندە (لیوا هاشم باپیر ئاقوبانی) – لە ڕۆژانی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەی سەنتەری دڵ و ژینی تایبەت، هاوکات ڕۆژی کۆچیدوایی، بەخاکسپاردن و ڕۆژانی پرسە لە مزگەوت و ماڵەوە لەگەڵمان بوون؛ یان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی، هەواڵپرسین، بڵاوکردنەوەی پەیامی سەرەخۆشی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە سەریان کردینەوە:
بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین سوپاس و ڕێزی بێپایان و تایبەت ئاراستەی:
* مەرجەعی باڵای کورد، سەرۆک و گەورەمان، ڕێزدار سەرۆک مەسعود بارزانی.
* برای هەمیشە ئازیز و گەورەمان، کاک مەسرور بارزانی.
* جەنابی ئازیزمان، کاک شێخ سیداد بارزانی.
* هەردوو تیمە تەندروستییەکەی بارەگای بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ماوەی چارەسەر و ڕۆژانی پرسەدا بە سەردان و پەیامی سەرەخۆشی، خەمی کۆچی ناوادەی باوکیان کەمکردینەوە.
هەروەها سوپاس و پێزانین بۆ ئەم بەڕێزانەی خوارەوە لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتیمان:
* کاک فاضل میرانی
* مامۆستا مەحمود محمد
* کاک عەلی حوسێن
* د. پشتیوان صادق
* کاک هیوا ئەحمەد مستەفا
* د. هێمن هەورامى
* کاک سەربەست لەزگین
* کاک سەگڤان هالۆ
سوپاس بۆ بەرپرسە بەڕێزەکانی لقەکان، بەتایبەت:
* کاک هیوا گەیلانی (بەرپرسی لقی ٢٤)، وەک هاودەمێکی بەردەوام لەگەڵمان بووە.
* کاک دکتۆر زانا (بەرپرسی لقی ٢).
* کاک ئومێد خۆشناو (پارێزگاری هەولێر).
* کاک بلند اسماعیل (بەرپرسی لقی ١٠).
* کاک شوان محمد (بەرپرسی لقی ٢٦).
* کاک سەنگەر کانەبی (بەرپرسی لقی ٢٣).
* کاک سەرهەد غەفوری (بەرپرسی لقی ئەوروپا).
* کاک کرمانج (بەرپرسی لقی ١١).
سوپاس بۆ کاک د. سامان بەرزنجی (وەزیری تەندروستی) و تیپی تایبەتی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، و هەروەها:
* کاک قادر قەجاغ (بەرپرسی ئەکادیمیای پارتیمان).
* دەزگای باڵای ئەیلول و دەزگای ڕاگەیاندنی پارتیمان.
* بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، سەرۆکی ئەکادیمیا، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی ئەرکان/ئیدارە و میرەی وەزارەتی پێشمەرگە.
* فەرماندەی دەڤەری یەک (د. نجات علی) و شاندی یاوەری، بەڕێوەبەر و فەرماندەی یەکەکان، و تەواوی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.
* ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان.
* هێزی خەباتی شەقڵاوە.
* هەندێک لە بەرپرسی لایەنە سیاسییەکانی سنووری هەولێر و شەقڵاوە.
* تەواوی بەرپرسی ئۆرگانە حزبییەکان لە لقەکان و ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و حکومەت.
* ڕێکخراوە پیشەیی، مەدەنی و جەماوەرییەکان.
* مامۆستایانی پایەبەرزی ئاینی، کەسایەتییە کۆمەڵایەتییە دیارەکانی سنوورەکەمان، هەموو چینوتوێژەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، خزم و کەسە ئازیزەکانمان کە لە ڕۆژی یەکەمی پرسە لە شەقڵاوە و دووەم ڕۆژی پرسە لە هەولێر لێمان دانەبران.
داوای لێبوردن دەکەین ئەگەر ناوی هەندێک لە بیرکرابێت.
خوای گەورە پاداشتی چاکە و دڵسۆزیی هەمووان بداتەوە. شانازی بە هاودەمی و پشتیوانیی هەمووتان دەکەین؛ خوای گەورە بۆ یەکترمان بهێڵێت بۆ خزمەتی برایەتیی نێوانمان و خزمەتی داهاتووی کوردستان.
دڵسۆزتان بۆ هەمیشە.
عمید / عبدالستار هاشم باپیر
لە جیاتی خانەوادە
