شیڤان شێرزاد – هەولێر
لە پڕۆژەیەکی نوێ و دەگمەندا هەر؟سێ هونەرمەندی گۆرانیبێژ “شاناز زاهیر و ڕۆژ کەریم و چیا محەمەد” بەیەک دەگەن و دەستپێکی پڕۆژە هونەرییەکە لە ئاهەنگێکی سەری ساڵی ٢٠٢٧ دەبێت، کە لەلایەن ناوەندی هونەری کاتز لە هۆڵی دیۆتۆ لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
“زیرەک ژێدار” بەڕێوەبەری گشتی و سەرپەرشتیاری پڕۆژه هونەرییەکە لە ئاخاوتنێکی تایبەت بۆ “هەولێر” ڕایدەگەیەنێت: ئەم چالاکییە دەستپێکی چەندین کۆنسێرت و ئاهەنگ و کۆڕ و سیمینارە لە ساڵی ٢٠٢٧ بەمەبەستی بوژانەوە و گەشەپێدانی کولتوور و هونەری کوریە لە کوردستان و ناساندنی کولتووری کوردستانە بە گەلانی دنیا.
گوتیشی: هەریەک لەم هونەرمەندانە خاوەن ستایل و جەماوەرێکی تایبەتن بە کار و پڕۆژە هونەرییەکانیان تونیوویان جێی خۆیان لە دڵی هەواداران کردووەتەوە، بۆیە پێموایە ٢٠٢٧ْ دەبێتە دەسپێکی جوان بۆ ئەنجامدانی چەندین گرێبەستی هونەری و سازدانی کۆنسێرت و شەوە ئاهەنگی تایبەت و دیبەتە هونەرییەکان و ئەو هونەرمەندانەش، جگە لە سازدانی پڕۆژە هونەرییەکانیان ڕەنگە چەند گۆرانییەکی نوێ وەک سوپڕایز پێشکەشی هەوادارانیان بکەن.
