پۆلیسی هەولێر تۆمه‌تبارێكی دەستگیرکرد 3 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه
پۆلیسی هەولێر تۆمه‌تبارێكی دەستگیرکرد 3 فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه
“له‌كاتی ده‌ستگیركردندا ده‌مانچه‌یه‌كیشی پێگیراوه” Kurdistan24 هه‌ولێر 59 خوله‌ك
کوردستانپۆلیسی هه‌ولێرتۆمه‌تبارفه‌رمانی ده‌ستگیركردن
K24 – هه‌ولێر:
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند، بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێکیان بە ناوی “ك. ع. ر” دەستگیرکردووه، کە به‌پێی مادده‌ی جیاواز 3 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
هۆگر عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تۆمه‌تباره‌كه بەپێی ماددەی (2ی مۆبایل) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه، هەروەها بەپێی ماددەی (456) لە یاسای سزادان، لە بنکەی پۆلیسی شەمامک داواکرابوو و بەپێی ماددەی (432) لە یاسای سزادان، لە بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووه.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای كرد، تۆمەتباری ناوبراو، لە کاتی دەستگیرکردندا دەست بەسەر دەمانچەیەکدا گیراوه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و دراوه‌ته دادگا.