سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی گیانلەدەستدانی (زیلان دەشتی)، قوتابیی دەرچووی زانکۆی سەڵاحەدین کە لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا کۆچی دوایی کرد، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کرد.
دەقی پەیامەکە:
خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی گیان لەدەستدانی (زیلان دەشتی) دەرچووی بەشی تەندروستی و زانستی ژینگە لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، کە بەداخەوە دوێنێ لە رۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا ، گیانی لە دەستدا.
پرسە و سەرەخۆشى لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

