ئەمڕۆ سێشەممە 11/10، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، پڕۆژەی (رێڕەوی ژیان)ی بەسەر کردەوە،
سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە، بەدواداچوونی بۆ قۆناخەکانی کارکردن لە پڕۆژەکە کرد و دەستخۆشی لە ئەندازیار و کرێکاران کرد.
ساڵێک لەمەوبەر، سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی ( ڕێڕەوی ژیان)ی دانا و بڕیارە بە تەواوبوونی، ببێتە یەکێک لە پڕۆژە گەشتیارییەکانی گرنگەکانی هەولێر و هەرێمی کوردستان.

