رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ئاڵۆگۆڕ کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان.