حەسەن حەمەد ئاندێکی – هەولێر
فیلمی (Cars) فیلمێکی کارتۆنیە؛ چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی لایتنینگ مەککوینە (Lightning McQueen)؛ لایتنینگ مەککوین ناوی کاراکتەری سەرەکیی فیلمی ئۆتۆمبێلەکانە، ئۆتۆمبێلێکی پێشبڕکێی سوورە خێرایی و خۆبەزلزانی تایبەتمەندییەکانی سەرەتای چیرۆکەکەن، ئۆتۆمبێلێکی گەنج و خۆبەزلزانەی پێشبڕکێیە کە خەونی بردنەوەی پاڵەوانێتی لە مێشکیدایە. بەڵام ڕووداوێک لە ڕێگادا ئەوی دەخاتە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی ڕادیاتۆر سپرینگس و ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت. ئاشنابوون بە ماتەر و دانیشتووانی شارۆچکەکە، وانەیەکی گرنگی لەبارەی هاوڕێیەتی، هاوکاری و بەهای ژیان فێر دەبێت. لایتنینگ بە تێپەڕینی کات تێدەگات کە سەرکەوتن تەنها گەیشتن بە یەکەم پلە نییە، بەڵکو مرۆڤایەتی و پەیوەندییەکانیش بەشێکی گرنگی ژیانن. نمایشکردنی فیلمەکە، یادەوەرییەکی خۆش بۆ نەوەی پێشوو و دەرفەتێکی نوێ بۆ نەوەی نوێی بینەرانە .لۆکەیشنی فیلمەکە ستۆدیۆی پیکسار لە کالیفۆرنیا بەرهەم هاتووە.
سەرچاوە:
https://www.pixar.com/cars

