ئەو هاووڵاتییانەی چاوەڕێی مۆڵەتی شۆفێری جۆری C بوون، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بکەن بە مەبەستی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت بە بارهەڵگر.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران بڵاوی کردەوە؛ ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە کە لەمەودوا دەتوانن بۆ دەرهێنانی مۆلەتی شۆفێریی جۆری (C) تایبەت بە بارهەڵگر، سەردانی بەشی مۆلەتی شۆفێری لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن.

