محمد لادێ – ههولێر
ناوەندە هونەری و سینەماییەکانی جیهان بە خەمبارییەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکتەری ئەمریکی، ئاڕ جەی مایت (RJ Mitte)یان لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا لە ویلایەتی تەکساس ڕاگەیاند.
ناوبراو بە ڕۆڵی “واڵتەر وایت جونیۆر” لە زنجیرە درامای بەناوبانگی “Breaking Bad” ناسرابوو، کە تێیدا ڕۆڵی کوڕە هەرزەکارەکەی پاڵەوانی سەرەکی زنجیرەکەی دەگێڕا.
مایت لە ژیانی ڕاستەقینەشیدا بەدەست نەخۆشیی ئیفلیجیی مێشکەوە (Cerebral Palsy) دەیناڵاند، بەڵام توانی ئەو ئاستەنگە تێپەڕێنێت و ببێتە یەکێک لە دەنگە دیارەکانی داکۆکیکار لە مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پیشەسازیی هۆڵیووددا. دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، ئەستێرەکانی زنجیرەکە لە پێشەنگیاندا برایان کرانستۆن، ئارۆن پۆڵ و دین نۆریس هاوخەمی قووڵی خۆیان دەربڕی و ئاماژەیان بەوە کرد کە ناوبراو خاوەن بەهرەیەکی بەرز و دڵێکی میهرەبان بوو. نوێنەرانی هونەرمەندەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان پشتڕاستکردەوە و چاوەڕوان دەکرێت هۆکاری ڕووداوەکە لە ڕاپۆرتە فەرمییەکاندا ڕوون بکرێتەوە.

