حەسەن حەمەد ئاندێکی – ههولێر
دوای شکستی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئەفغانستان، گروپێک لە ئۆپەراتۆرە پێشووترەکانی ئاژانسی هەواڵگریی ئەمریکا (سیئایئەی) تووشی قەیران دەبن و ئایندەیان دەکەوێتە مەترسییەوە. لەو دۆخە قورسەدا، لاری، کە ئەزموونی زۆری لە ئەرکە نهێنییەکاندا هەیە، ڕێبەرایەتیی تیمەکە دەکات و هەوڵ دەدات یارمەتیی ئەندامەکانی بدات تا متمانەیان بەخۆیان بگەڕێتەوە و، شکستی ڕابردوو قەرەبوو بکەنەوە و، بیکەنە سەرکەوتنێکی نوێ، بەڵام ئەرکی نوێیان، پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیدار لە تارانەوە هەیە، بە خێرایی لە ئەرکێکی دیاریکراوەوە دەگۆڕێت بۆ ململانێیەکی ئاڵۆز بۆ مانەوە.
ئەندامانی تیمەکە دەبێت لەگەڵ خیانەت، هەڕەشە و مەترسییە نەچاوەڕوانکراوەکان ڕووبەڕوو ببنەوە، لە کاتێکدا هەر بڕیارێکی هەڵە دەتوانێت ژیانیان بخاتە مەترسییەوە.
فیلمەکە بە تێکەڵکردنی جەنگ و گرژی و دڵەڕاوکێیەکی بەردەوام دروست دەکات و گرنگیی متمانە، هاوکاری و بەرپرسیارێتی لە کاتی قەیراندا دەخاتە ڕوو. هەروەها چیرۆکەکە باس لە هەوڵی مرۆڤ دەکات بۆ هەستانەوە دوای شکست و سەلماندنی تواناکانی لە بەرامبەر ئاستەنگە سەختەکاندا .لۆکەیشنی
فیلمەکە جاکسۆن لە میسیسیپی، تبلیس لە جۆرجیا و بۆداپێست لە هەنگاریایە.
سەرچاوە:
www.briarcliffentertainment.com

