حه‌یده‌ر مه‌نتك
له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه، سه‌ره داوه‌كانی فرت و فێل و كلاوات و بینه‌و به‌رده‌ی به‌لاڕێدابردن و دزیكردن كه‌یسی ئهوتاكانه بووه، ویست وداخوازی ئه‌وكه‌سانه بووه، به‌بێ ماندووبوون و شه‌ونخونی پارووی چه‌ور بخۆن و له‌و سه‌ری مه‌جلیس و دانیشتنه‌كان قسه‌ی زڵ زڵ بكه‌ن…
لاوانه‌یه بۆچونی هه‌ندێ خه‌ڵك، له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی قوڵ بڕین و دزی و فرت و فێڵن، ئه‌وه بێت له (نه‌بوون)ی ده‌ست بۆ دزی ببه‌ن، یان خه‌ریكی پاره په‌یداكردن بن، به‌ڵام ده‌مه‌وێ سه‌رنجتان بۆ دوو بابه‌تی زیندوو، ڕابكێشم..
یه‌كه‌میان بابه‌تی ده‌رۆزه: بێ لام و جیم ده‌چێته بواری دزیكردن و فرت و فێڵ، له‌م ڕۆژانه به‌مه‌بەستی ئیش وكارێكی تایبەتی خۆم، چوومه بازار، پیاوێكی كامل و به‌ته‌مه‌ن و ڕێك‌وپێك له دوای من هه‌ر منگه منگی بوو، له‌به‌ر خۆی ده‌یگۆت: دنیا خهرابوونه، وه‌ره ئۆتومبێڵی وه‌نه‌وشه‌ت هه‌بێت، ده‌رۆزه بكه‌یت…
گه‌یشته ته‌نیشته من و گوتی: ئه‌رێ مامۆستا باوهردهكهی؟ پیاو وه‌نه‌وشه‌ی هه‌بێ، دهرۆزهش بكا!!
گوتم چۆن؟
گوتی: تازه له‌گه‌ڵ خزمێكی خۆم كه‌سێكی ناسراوی گه‌ڕه‌كمان بینی له ئۆتۆمبیله وه‌نه‌وشه‌كه‌ی هاته خوارێ و له ته‌نیشت ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی گۆڕی و جلوبه‌رگێكی شپڕێوی لهبهركردوو ئێمه‌ش سه‌یرمان ده‌كرد، تا هاته بن دیوارێك و ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی ڕاخست، ئه‌وه‌ی بینیمان شۆكی كردین….
بێگومان ئه‌م دهرۆزهكردنهش، دزیكردنه له هاووڵاتیانی سڤیڵ، بۆیه خێركردن به‌و ده‌رۆزه‌كه‌رانه پێویست و قبوڵكراو نیه…
بابه‌تی دووه‌م: ئه‌مڕۆ كه‌سێكی ئازیز باسی براده‌رێكی ده‌ڤه‌ری خۆیانی بۆ یه‌كێكی تر له دانیشتنه‌كه ده‌كرد، له‌ناو قسه‌كانی گوتی: به‌بیرته فلان (بزن)ێكی له باوكی دزی بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئاوای و باوكی شین و مۆر ببۆوه هەندی بگه‌ڕێن و نه‌یان ده‌دۆزییه‌وه…
ماوه، ماوه ده‌یگۆته باوكی (هۆباو به‌خوا نایدۆزینه‌وه) كه‌چی خۆشی بزنه‌كه‌ی له باوكی دزی بوو!..
ئەم ئاکارانە پێمان دەڵێن کە متمانە لە کۆمەڵگەدا چەندە قێزەون و بێ هێز بووە و چ دیمەنێکی ناشیرین لە هەڵسوکەوتی هەندێک کەسدا دەبینرێت.
کاتێک دز خۆی دەبێتە گەڕا بەدوای دزدا، یان کەسێك خاوەن پێگە و ئۆتۆمبێلی گرانبەها بێت و ڕووکەشانە دەست بۆ سواڵکردن و چەواشەکردنی هەستی هاووڵاتییان ببات، ئەوا ڕەوشتی کۆمەڵایەتی تووشی داڕمانێکی مەترسیدار دەبێت. ئەمجۆرە کەسایەتیانە بەناو قەبارەی گەورە و شایستە، لە ناوەڕۆکدا خاڵین لە ویژدان.
تا تاوان و فێڵکردن بەم شێوەیە ئاسایی بکرێتەوە و ببێتە کولتور، کۆمەڵگە بەرەو کاولکاری زیاتر دەچێت و پەتای درۆ و فێڵیش هەموو ئەخلاقێکی جوان دەسڕێتەوە، بۆیە دەبێت هۆشیاری گشتی لە ئاست ئەم دیاردە ناشازە کۆمەڵایەتیانەدا هەمیشە هۆشیار و بەئاگابێت.

