به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومهلهرزهوانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردهوهو رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15 ى 3 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەكاتەكانی شەویشدا بارستە هەوایەكی سارد روو لە ناوچەكانی هەرێم دەكات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش له‌پارێزگاكانی هه‌رێم بەفر دەبارێت.
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه، سبه‌ی چوارشه‌ممه 16 ى 3 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ، ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر داده‌به‌زێت، ئه‌گه‌ری به‌فر بارینش له هه‌ندێك ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكاندا هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
سێشه‌ممه 15 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 14 پله ، دهۆك 9 پله ، سلێمانی 12 پله ، هه‌ڵه‌بجه 15 پله ، كه‌ركوك 16 پله.
چوارشه‌ممه 16 ى 3 ى 2022:
هه‌ولێر 13 پله ، دهۆك 8 پله ، سلێمانی 10 پله ، هه‌ڵه‌بجه 12 پله ، كه‌ركوك 15 پله.