ئێوارهی ئهمرۆ 12.10.2026 بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی ( پ د ك )، ئومێد خۆشناو پارێزگای ههولێر، ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم، ئەحمەد کانی بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، د. زانا مەلاخالید بەرپرسی لقی دوو، خانەوادەیی خوالێخۆشبوو، مەراسیمی ناونانی شەقامێک لە شاری هەولێر، بە ناوی پڕۆفیسۆر دکتۆر ئیحسان دۆغرەمەچی، کەسایەتی ناوداری ئەکادیمی و پزیشکی و کۆمەڵایەتی، بەڕێوەچوو.
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئیحسان دۆغرەمەچی، یەکێکە لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی شاری هەولێر و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا بە خزمەتە زانستی و پزیشکییەکانی ناسراوە. ناوبراو ساڵی ١٩١٥ لە قەڵای هەولێر لەدایکبووە و کوڕی عەلی پاشا دۆغرەمەچییە.
دکتۆر ئیحسان دۆغرەمەچی بە درێژایی ژیانی خۆی خزمەتێکی گەورەی بە بواری پزیشکی، خوێندنی باڵا و پەرەپێدانی زانست کردووە. هەروەها دامەزرێنەری زانکۆی بیلکێنت و یەکێک لە کەسایەتییە بەرچاوەکانی بوارە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان بووە.
ناونانی شەقامێک بە ناوی ئەم کەسایەتییە هەولێرییە، هەنگاوێکە بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتییە زانستی و نێودەوڵەتییەکان و بە زیندوو ڕاگرتنی یادی ئەو کەسانەی کە بە زانست و خزمەتەکانیان، ناوی هەولێر و کوردستانیان لە ئاستی جیهاندا بەرز کردووەتەوە.

