زەنوێر احمد محمد
ڕۆڵی ئافرەت لە جیهانی ڕاگەیاندندا تەنها دەرکەوتنێکی ڕووکەشانە نییە لە سەر شاشە، بەڵکو گەشتێکی قووڵە لە پشتی کامێراوە بۆ سەر شاشە کە تێیدا توانیویەتی گۆڕانکاری گەورە دروست بکات ڕۆڵی ئافرەت لە ڕۆڵی بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان، دەرهێنەر، مۆنتێر و ڕۆژنامەنووس ناو ژووری هەواڵدا ونەخشەی ناوەڕۆکی میدیایی دەکێشن و بڕیاری سەرەکی دەدەن
کاریگەری لەسەر شاشە وەک پێشکەشکار، بێژەر و پەیامنێر ئافرەت توانیویەتی متمانەی بینەر بەدەستبێنێت و پەیامی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا بگەیەنێت
شکاندنی بەربەستەکۆنەکان لە ڕێگەی کارکردن لە بوارە هەستیارەکان وەک سیاسەت و وەرزش و لێکۆڵینەوەدا ئافرەت سەلماندوویانە کە توانای سەرکردایەتیکردنیان هەیە لە هەموو بەشێکی میدیادا
گۆڕینی وتاری میدیایی بوونی ئافرەت لە ناوەندە میدیاییەکاندا یارمەتیدەر بووە بۆ گرنگیدانی زیاتر بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان و داکۆکیکردن لە مافەکان بە شێوازێکی هاوسەنگ
ئافرەت لە ڕاگەیاندندا هێزی گۆڕانکارییەلە پشت کامێراوە بێتەسەر شاشەش دەنگی ڕەسەن و کاریگەری کۆمەڵگایە.
مسلم دۆلەمەری رۆژنامە نووس لەلێدوانکدابۆ (هێلین)دەلێت؛
پێموایە پێش ئەوەی باس لەم بابەتە گرنگە بکەین دەبێ باس لەچەندخالێکی گرنگی نێوکۆمەلگای کوردی بکەین تابگەین بەسەرەداوی ئەوەی کە بۆچی ئافرەت بوون لەهەندێ پیشەوکارلەنێو کۆمەلگای کوردی بڤەیە ؟ ڕاستە ئافرەتی کورد هەرلەزوەوەشان بەشانی ڕەگەزی بەرامبەرکاری کردوە بەشداری شۆڕەشەکانی کوردی کردوەبۆئازادی گەل ونیشتمانی هتد.. بەلام مسلم دۆلەمەری جەخەتی لەسەر ئەوەشیکردوە (دەڵێت ) بابەتی ڕاگەیاندن ووهاتنەسەرشاشەی ئافرەت شتێکی زۆرلەمێژەنیەکەهەنگاوی ناوەتە نێوکۆمەلگای ئێمە هەربۆیە ڕۆژانە چەندان بەربەست دێنە دێنە پێش بۆئەم هەنگاوەی ئافرەتانمان لەوانە ( دابوونەریت وکلتوری ) کوردەواریمان کەتاکوئێستا لەزۆربەی ناوچەکانی کوردستان وەک خۆیان ماون وهیچ گۆرانکاریان بەسەردانەهاتوە لەبارەی ئازادی وپێشکەوتنی ئافرەت . ڕەنگە هاتنی تەکنەلۆژیا تاڕادەیەک وای کردبێت کەبەشێوەیەک لەشێوەکان هەندێک لەئافرەتان بتوانن هەندێ لەحەزووتواناکانیان بەجیهانی سەردەم نیشان بدەن، لەکۆتایدا؛مسلم دۆلەمەری :بۆ (هێلین ) دەلێت پێموایە ئەمەش بەهای ئەوەنادات کە ئافرەت لەچوارچێوەی ئازادی ومافی دیاریکراوی خۆی ئیترڕێگای بۆکراوەتەوەوکەبەئازادانە لەپشتی کامیراکانەوە بێتەسەرشاشەکان وهێزوتوانای خۆی بەدەرخات، لەلایەکیتر (پابەندبوونی کۆمەلگای کوردی بەئاینی پیرۆزی اسلام ) زۆرێک لەخێزانەکانی ئێمە مندالانیان بەتایبەت ڕەگەزی مێ واپەروەردەکردوە کەزۆربەی ماف وئازادیەکان بۆیان هێلی سورن، کەلەبنچینەداهیچی بۆنیە وتەنها دەبێت ئەوڕێکارانە جێ بەجێ بکات کەبۆهەرکارێک دەبێ ئەنجامی بدات، ئەوان ڕێگاوڕێساویاساکانی ئاین بۆکارکردنی ئافرەت نیشان نادەن تەنها بیرکردنەوەی نەرێنی خۆیان بەرامبەربەهەنێ کاری ئافرەت نیشان دەدەن، نموونە وابیردەکەن دەرکەوتنی کچ یاخێزان وکەسوکاریان لەسەرشاشەکان کارێکی نەشیاودوورەلەئاین ودابونەریتی کۆمەلگا، ڕاستە لادان لەڕێساویاساکانی خێزانی وکۆمەلگا دەبێ قبولکراونەبێت،بەلام ئەگەرئافرەتێک بەڕێزوحومەتەوەلەسەرشاشەکان دەرکەوتوو خزمەتی گەڵ ونیشتمانەکەی کرددەبێ لەچی بترسێت .
چنار عبدالرحیم، دەرچووی بەشی دەروونزانی :بۆ (هێلین )دەلێت؛
ڕاگەیاندن هۆکارێکی سەرەکیە بۆ گەیاندنی زانیاری و هەواڵەکان گەیاندنی دەنگی خەڵک و درکاندنی هۆکارە شاراوەکان
ئافرەت لە کۆماڵگادا ڕۆلێکی بەرچاوی هەیە و کۆمەڵێک توانای بێ وێنەی هەیە. چینار وتی ؛ ڕاگەیاندنیش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئافرەت توانیوویتی توانای خوی تێدا بخاتە ڕو وئەو جورئەتەی ئافرەت لە بیرکردنەوە قوڵەکان و زیرەک بیرییە کان و هەتا لەڕووی توانا جەستەی کانیش وەک پیاو روۆلی هەبووە لەو ڕۆماڵانەی لە کاتی جەنگ وکارەساتە سروشتی و مرۆییەکان بینیومانن ڕۆلیان هەبووە وە لەکۆتایدا چنار: دەلێت؛خۆشبەختانە کۆمەڵگاش تا ڕادەیەکی باش لە ئێستادا هاوکارو هاوشانی ئافرەتە.لە ئێستادا کۆمەڵێک ئافرەتی زیرەک و خاوەن توانا لە چوارچیوە ئەخڵاقی و سنورەکان نمونەی جوانی کۆمەڵگان.وە هەروەها ئافرەت لە هەریەکێک لە بەشەکانی ڕاگەیاندندا لە ئێستایا کاردەکات و هەر کارێکیش لە چوارچیوە ی بەهائەخلاقی و سنورەکانی کۆمەڵگا لانەدات جێگەی دەست خۆش و ڕێزگرتنە .وەهەروەها
زلیخا عادل، دەرچووی بەشی یاسا ؛لەلیدوانیکدابۆ (هێلین)دەلێت :
ئافرەت و راگەیاندن لە روژگاری ئەمرۆدا بەشێوەیەکی زۆر جوان پێکەوە دەگونجێن هەرچەندا دەبینرا لە سەرەتای دەرکەوتی ئافرەت لە بواری راگەیاندن بە شێوەیەکی زور کەم و سنوردار کاری دەکرد هەتا دەتوانین بلێین ئافرەت لە بواری راگەیاندن دابە پەنجەی دەست دەژمێردران ؛زلیخا زیاتردەلێت :بەلام بە خوشحالیەوەئافرەتی کورد لە روژگاری ئەمرودا توانیو یەتی پەرە بەخۆی و بە کومەلگا بدات لە گشت بوارەکانی راگەیاندن
ئامانجی ئافرەت لە راگەیاندن تەنها دەرخستینی تواناکانی نیە بەلکو پیشاندانی کێشەو مافەکانی ئافرەت تاوەکو بۆ کەمەلگای بخاتەرو کە ئافرەت مافی هەیە بێتە سەر شاشە باس لە کێشەکانی بکات و داوای مافەکانی بکات لە هەمان کاتدا گرنگ و پێویستە ئافرەت گرنگیەکی زوری پێبدریت بواری میدیا و راگەیاندن تاوەکو لەم رێگەیەوە بتوانێت راستی و دروستی زانیاریەکان بخاتەرو لە گشت بابەتە جیاوازە کاندا. لەکۆتایدا زلیخا عادل دەرچووی بەشی یاسا بۆ(هێلن) گوتی؛
زور جار دەبینرا ئافرەت ترسی هەبوو لە دەرکەوتن یان باسکردنی کێشەکانی لەسەر شاشە و لەبەردەم خەلکدا بەلام لە راگەیاندنی ئەمرودا ئافرەتان رۆڵیکی بەرچاو کاریگەیان هەیە لە سوشیال میدیاکان و تیڤیەکان تەنانەت ئافرەت بەشێوەیەك گیشتی پێشکەوتنی بەخۆوە بینیەوە لە بواری راگەیاندن هەتا لە ولاتانی دەرەوەش پەیامنێری ئافرەت دەبینرێت بەشێوەیەکی پرۆفیشنال و سەرکەوتوو لەم بوارەدا کاردەکان
بەو پێیەی راگەیاندن لە ئێستادا بۆوتە بەشێکی گرنگی هەر کومەلگایەك چونکە رولێکی کاریگەری هەیە لە پیشاندانی خۆشی و ناخوشیەکانی خەلك و بەشێوەیەکی رون و ئاشکرا باس دەکرێن
هەربویە دەتوانین بلێین ئافرەت بەو هێزو توانایەی کە هەیەتی توانیویەتی لە میدیای کوردیدا بەشێوەیەکی بەرفراوان جێ پەنجەی خۆی بە دیاربێخیت و رۆلی ئافرەت لە راگەیاندن زیاتر بەرەو پێش بچێت وە گرنگی پێبدرێت.

