بۆ کۆچی دواییی نووسەر، وەرگێڕ و چیرۆکنووسی ناوداری كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل کاکەوەیس، پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و تەواوی نووسەران و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم، هاوخهميانم.
خوالێخۆشبوو مامۆستا جەلیل کاکەوەیس خاوەنی پێگەیەکی دیار و خزمەتێکی گەورە بوو لە بزووتنەوەی وێژهيى و فەرهەنگیی کوردستاندا. بە بەرهەم و وەرگێڕانە دەوڵەمەندەکانی، بەتایبەتی لە بواری چیرۆک و وێژهى هاوچەرخدا، خزمهتێكى زۆرى پێشکەش کردووە.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و ميهرهبانيى خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و کەسوکار و دۆستانی ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

