رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی فەلەستین دەکات

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیه‌وه‌ وەک کونسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز باڵیۆز د. ماهر ئەلکەرەکی، کرد.

لە دیدارێکدا، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێز د. ماهر ئەلکەرەکی کرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە ماوەی کارکردنیدا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و کاری نوێیدا بۆ خواست.

لای خۆیەوە، بەڕێز کونسوڵی گشتیی فەلەستین سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها پێزانینی بۆ دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.

بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو