م. سیروان شێخ حاجی مزوری
ڕاستگۆیی ودەستپاکی زۆر گرنگە بۆمرۆڤ بۆ ئەوەی ژیانێکی تەندروست و باش هەبێت و کەسێکی ڕاستگۆ دەستپاک ووەفادار لە ژیانی خۆیدا هێج کات تووشی گرفتوو کێشە و ئاڵۆزی نابێت، کەسێک کە لە ژیـانی خۆدا هێچ گرفت و نەخۆشی نەبێت، هەمیشە خۆشەویستی خەڵکەو زیاتر سەربەرزتر دەژیت لەم جیهانەدا .
ئەگەر ئێمە مرۆڤ کە خوای گەورە جوانترین شێوە دورست کراوەیاخۆد خەلقکراوە لە بەڵێن و پەیمانەکانی خۆمان لەگەڵ خوداو کەسانی تردا ڕاستگۆ بین و دەست پاکبین، هێچ کات تۆشی ئەنجام و رەفتاری خراپ نابین . نیگەرانی و فشاری ئەنجامی نەبوونی ڕاستگۆیی ودەستپاکی لە کارەکانمـاندا، یەکێکە لە هـۆکارە سەرەکییەکانی نەهامەتی یاخۆت نەخۆشی مرۆڤ.
ڕاستگۆیی ودەستپاکی پەیوەندییەکان چاک دەکاتەوە و متمانەی نێوان کەسەکان زیاتر دەکات و خەلک و کۆمەڵگا زیاتر رێز لەتـــوو دەگرن و تۆیان خۆش دەوێیت لەناوکۆمەڵگادا چ ئافرەت بێت یاخۆت پیاو.
ژیان کردن لەگەڵ درۆ دەست ناپاکی کارێکی زۆر سەختە و دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەکان زیاتر ئاڵۆز ببن. لەوانەیە ڕاستگۆیی لە سەرەتاوە ببێتە هۆی ئاڵۆزی بارودۆخەکە، بەڵام لەکۆتاییدا کەسەکان لەیەکتر نزیکتر دەکاتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی ئاسوودەیی و پارێزراوی لە کاروکردەو پەیوەندییەکاندا چەلەناوخۆ چە لەدەرەوە چەحکومی بیت یان سیاسی یانیش شەخسی، چەند خۆشەکاتێک کەسێک پۆستیک وەردەگریت ئەوەماوەی کەخزمەت دەکات کۆتایی بە وەزیفیەکەی دێت لەدوای خۆ خزمەتێکی جوان دەست پاک راستگۆیی بەجێ دێلیت وادەگرێت کەهەموو دونیای یخۆتە.
ئەگەر شتێك نەكەیت كە خوا لێی ڕازی بێت، ئیدی گەر هەموو دونیاش داستان بە باڵاتدا هەڵبدات و بەرەو ئاسمانەكان بەرزت بكەنەوە، چ سوودێكی هەیە، خۆ ئەگەر كار و خزمەتەكانت بەو شتانەوە بەستبێتەوە، ئەوا پرسیاری ئەو ستاییشانەت لێدەكرێت كە دەربارەت كراون.
پێت دەوترێت بەڕاست تۆ وابوویت ئەگەر وا نەبیت، ئەوا دەتبەن بە ناخی زەویدا. ئەگەرمرۆڤەکان ڕاستگۆی خــوا نەبیت، ئیتر چەند هەوڵبدا کاربکات و گرنگی زۆر بەخوابەدا چەند سوودمەند بێت لەهەرکارێک یان قازانج بکات بێ کەڵکە، بۆیە دەبێت مرۆڤ هەمیشە راستگۆ دەستپاکبێت بۆئەوەی ئاسودەبێت لەژیانی خۆدا تایبەت بەرامبەر خوای گەورە.

