رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر و باڵیۆزی نەمسا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکەنەوە

ئەمرۆ یەكشەممە 2026.9.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە ئەکسێل ڤیش، باڵیۆزی کۆماری نەمسا لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە دیپلۆماسییە نوێیەکەیدا، هەروەها ئامادەیی تەواوی دامەزراوەکانی پارێزگای نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی هەر کارئاسانی و هەماهەنگییەک کە خزمەت بە سەرکەوتنی ئەرکەکانی بکات.

دواتر هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی زیاتری پەیوەندییە مێژوویی و ستراتیژییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی نەمسا کردەوەو لەم چوارچێوەیەدا، تیشک خرایە سەر چەندین تەوەرەی گرنگی هاوبەش، لەوانە فراوانکردنی هاوکارییە دیپلۆماسی و کولتوورییەکان، ڕەخساندنی دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیا نەمساییەکان لە پڕۆژەکانی ژێرخانی هەولێری پایتەختدا، و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی نەمسا لە بوارەکانی گەشەپێدان.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، باڵیۆزی كۆماری نەمسا لە عێراق سوپاسی پێشوازی پارێزگاری هەولێری کرد و هیواخوازی خۆی بۆ قۆناغێکی گەشاوەتر لە دۆستایەتی نێوان هەردوولا دووپاتکردەوە.