رۆژنامەی ھەولێر

پلانی گەورە بۆ ناوچە سەوزاییەکانی شەقامی 120 مەتری دەخرێتەگەڕ

ئەمڕۆ شەممە ٢٦-٩-٢٠٢٦ لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان، به پلانێکی تۆکمە دەستیانکرد بە ڕێکخستنەوەی سەوزایی دوورگە ناوەندی و ناو سەوزاییەکانی شەقامی 120 مەتری و ئامادەکردنی سەدان دار بەمەبەستی چاندن و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەگەڵ ڕێکخستنەوەی بەشێکی ناوچە سەوزاییەکانی شەقامی گەڕەکی فەرمانبەران و هەروەها دیاری کردن و ئامادەکاری بۆ چەند شوێنێکی دیکە بە ئامانجی نەمام چاندن، کە بڕیار وایە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵمەتەکە بە چڕ و فراوانی ئەنجام بدرێت .