وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمشەو کاتژمێر 12، وادەی پێشکەشکردن بۆ سیستەمی زانکۆلاین کۆتایی دێت و بە هیچ شێوەیەک ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 26ـی ئەیلوولی 2026، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمشەو کاتژمێر 12، ماوەی پێشکەشکردن بۆ زانکۆلاین بۆ دەرچووانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە ڕێگەی وێبسایتی (regayzanko.com) کۆتایی دێت و چیتر ماوەکە درێژ ناکرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو دەرچووانەی تاوەکو ئێستا فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕ نەکردووەتەوە، دەتوانن لەو چەند کاتژمێرەی ماوە تاوەکو 12ی ئەمشەو فۆڕمەکە تەواو بکەن و لە ڕێگەی سیستەمەکەوە بینێرن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش داوە، دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و ئامادەییە پیشەییەکانیش بە هەمان شێوە دەتوانن سوود لەم کاتە وەربگرن و لەم چەند کاتژمێرەی ماوەدا فۆڕمی زانکۆلاین پڕ بکەنەوە

