کارکردن بە چڕی لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی لە کەرتی باغلومنارە بەردەوامە.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی تەواوی شەقامە ناوخۆییەکان و دوو شەقامی سەرەکی بە پانی 60 مەتر، لەگەڵ جێبەجێکردنی تۆڕی ئاوەڕۆ و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و بڕیارە پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان کۆتایی بێت.
هەردوو شەقامە 60 مەترییەکە ڕۆڵێکی ڕاستەوخۆیان دەبێت لە کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکردنی هاتووچۆی هاووڵاتییان، کە یەکێکیان ڕێگای سەرەکیی موسڵ بە ڕێگای مەخموور دەبەستێتەوە و ئەوەی دیکەشیان شەقامی 120 مەتری بە شەقامی 150 مەتری دەبەستێتەوە.
گوژمەی پڕۆژەکەش (63,887,000,000) شەست و سێ ملیار و هەشت سەد و هەشتا و حەوت ملیۆن دینارە.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

