رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوكاری دارایی هاوپەیمانان گەیشت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە هاوكارییە داراییەكانی دوو مانگی هاوپەیمانان گەیشت و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی (8 و 9) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

راشیگەیاند: بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجامداوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختیشی كردەوە كە سبەی پێنجشەممە ڕێكەوتی (24)ی ئەیلولی 2026 دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.