حەسەن ئاندێکی – هەولێر
لە بەرزایی شاخەکاندا، هەڵەیەکی بچووک دەتوانێت بەهای ژیان بگۆرێت؛ فیلمی تاشەبەردەوان (Cliffhanger) گەڕانەوەیەکی نوێیە بۆ جیهانی خۆهەڵواسین، شاخەوانی و مەترسییە سروشتییەکان، بەڵام چیرۆکەکە تەنها لەسەر دۆزینەوەی ڕێگایەکی دژوار نییە. ناوەڕۆکی فیلمەکە لەسەر گەشتێکە لە شاخەکانی ئەڵپەوە دەستی پێ دەکات و بە خێرایی دەگۆڕێت بۆ تاقیکردنەوەیەکی قورس بۆ متمانە و بڕیار.
دیمەنی بەرزبەرز، هەست بە بێدەسەڵاتی لە بەرامبەر سروشت، فشارێکی بەردەوام دروست دەکەن. لە ناو ئەم مەترسییەدا، فیلمەکە ئەوەمان پیشان بدات کە ئازایەتی تەنها بە هێز نییە؛ هەندێک جار بریتییە لە هەڵبژاردنی دروست لە کاتێکدا کە ترس هەموو شتێک دەخاتە ژێر سایەی خۆی. بەرهەمهێنانی فیلمەکە لە ئەڵمانیا، نەمسا و ئیتالیا کراوە؛ بەشێک لە کاری ستۆدیۆیی لە بایرن و پێنزینگ بوو؛ دیمەنە سروشتییەکان لە ئەڵپەکانی نەمسا و شاخە رکەکانی ئیتالیا گیراون.
سەرچاوە :www.sonypictures.com/movies/cliffhanger

