حەسەن حەمەد ئاندێکی – هەولێر
بەشی یەكەم
د. عەدنان مەجید محەمەد، مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی سۆران، دکتۆرا لە بواری سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لە دیمانەیەکی “هەولێر”ـدا تیشکی خستە سەر هۆکارە سەرەکییە سیاسی و مێژووییەکانی ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧، ڕۆڵی سەرۆک مەسعود بارزانی لە بڕیار و پرۆسەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧دا، ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ چ دەستکەوتێکی مێژوویی، سیاسی و نەتەوەیی بۆ کوردستان بەجێ هێشت و، ئەو دەستکەوتانە چۆن دەکرێت لە داهاتوودا بەکار بهێنرێن.
هۆکارە سەرەکییە سیاسی و مێژووییەکانی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمەکەی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ چی بوون؟
دەمەوێ بەم شێوەیە دەست پێ بکەم:”ئه‌ی گه‌لی فه‌ره‌نسا، ئێمه شه‌ڕێكمان دۆڕاندووه، نه‌ك ته‌واوی جه‌نگه‌كه، جه‌نگ به‌رده‌وامه و تێده‌كۆشین و به‌رده‌وام ده‌بین تاكو وڵاته‌كه‌مان ڕزگار ده‌كه‌ین” (په‌یامی شارل دوگوڵ بۆ گه‌لی فه‌ره‌نسا له ڕێگه‌ی ڕادیۆی “بی‌بی‌سی’ـیه‌وه، له 11ی حوزه‌یرانی 1940 پاش ئه‌وه‌ی نازییه‌كان خاكی فه‌ره‌نسایان داگیر كرد).
“ئه‌ی ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی دۆزی ڕه‌وای میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ كێشه‌كان به ئاشتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئیمه ئاماده‌ین؛ به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ئێراده‌مان تێك بشكێنن، دڵنیام كوردستانیان هه‌ر سه‌ر ده‌كه‌ون، چونكه دۆزه‌كه‌یان ڕه‌وایه و خاوه‌ن قهزیەكی ڕه‌وان. ” (په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، له 30، ئۆكتۆبه‌ری 2017 بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه و جیهان، پاش خیانه‌ت و ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر).
ئه‌م دوو په‌یامه، چه‌ند مانا و مه‌غزا و بنه‌ما و به‌های هاوبه‌شیان تێدایه، په‌یامێكن له قووڵای دڵسۆزی و باوه‌ڕبوون به قهزیەی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌ڵقووڵاون، په‌یامی ئومێد و هیوا و گه‌شانه‌وه‌و خه‌باتن بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارام.
کەواتە، یەکەم هۆکار هەروەک لە وتەکەی جەنابی سەرۆکەوە دەردەکەوێت کورد خاوەن دۆز و قهزیەیەکی ڕەوایە. باوەڕ بەم قهزیە و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی خەونی لەمێژینەی خەڵکی کوردستانە.
دووەم، هۆکار لاوازی پرۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت لە عێراق و نائومێدیی کورد لە عێراقی نوێ زۆر جار خودی سەرۆک بارزانی ئەمەی دووپات کردۆتەوە، بە شێوەیەکی گشتی لە عێراقی نوێ سێ دایلەما و گرفت دەرکەوتن کە بووە هۆی نیگەرانی کورد لە عێراقی نوێ؛ ئەوانیش:
سێ دایلهمای سه‌ره‌كی له عێراق:
١. دایلهمای بنیاتنانی ده‌سه‌ڵات: پاش ڕووخانی ڕژێمی به‌عس سیسته‌می دیموكراسی ته‌وافقی، یاخود سیسته‌می (محاصصە) له عێراق پیاده‌كرا. به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌وڵ بدرێت عێراقی نوێ، له‌سه‌ربنه‌مای به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان له ده‌سه‌ڵاتی نوێ. بۆ نموونە به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه كورد پشكی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆككۆمار و سوننه سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شیعه سه‌رۆكی حكومه‌ت. ئه‌م سیسته‌مه له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی عێراقه‌وه سیسته‌مێكه كه هیچ خزمه‌تێكی به عێراق و حكومه‌ت نه‌كردووه وه ئه‌م سیسته‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌دائی حكومه‌ت لاواز بێت، بۆ نموونە له خۆپیشاندانه‌كانی 2015 و 2019 داوای لابردنی سیسته‌می (محاصصه) كراوه. به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی ئه‌م سیستمه له به‌شێك له وڵاته دیموكراسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ئه‌مه په‌یوه‌ندی به باكگراوه‌ندی كلتوری دیموكراسییه‌وه هه‌یه له‌و وڵاتانه له لایه‌ك و هاوده‌نگی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان له لایه‌كی تره‌وه. به‌ڵام له عێراق ئه‌مه وه‌ك ده‌ستكه‌وت ده‌رێت به‌لایه‌ن عێراقییه‌كان وه‌ك كورد و سوننه و شیعه. ئه‌م سیستمه بۆ ئه‌وه دانرا كه نهتونرێت به ناوی زۆرینه‌وه هیز لای لایه‌نێك قۆرخ بكریت. بێگومان كورد ده‌بێت پارێزگاری له‌م سیسته‌مه بكات، ئه‌گه‌رچی به هۆی نه‌بوونی كلتوری دیموكراسی و كۆده‌نگی نێوان لایه‌نه‌كان ڕه‌نگه ئه‌م سیسته‌مه خاڵێكی نێگه‌تیڤی پرۆسه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بێت له عێراق. حكومه‌ت ناتوانێت له‌م جۆره سیسته‌مانه قه‌راری خێرا و دروست بدات. ئه‌م سیسته‌مه وایكردووه كه ئۆپۆزۆسیۆنێكی په‌رله‌مانی به‌هێز و ته‌ندروست دروست نه‌بێت. به‌براوی (جیمس برایس) ده‌رباره‌ی سیسته‌می فیدراڵی ده‌ڵێت ئه‌م سیسته‌مه بۆ ئه‌وه‌یه كه‌وا هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێت له سه‌ربه‌خۆبوونی ویلایه‌ته‌كان و توانه‌وه له ناو ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، ڕه‌نگه ئه‌م بۆ چوونه بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ڕاست بێت.
٢. دایلهمای دیموكراسی: دیموكراسی كلتوره و هه‌ڵسوكه‌وت و قه‌ناعه‌ته پێش هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵات. ئه‌م كلتوره له عێراق بوونی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبژاردنێكی خراپه كه 4 ساڵ جاریك ئه‌نجام ده‌درێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی گۆڕیبێت یاخود گۆڕانكاری گه‌وره له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه به‌رهه‌م هاتبێت. بۆ نموونە حكومه‌ته‌ی كه ئیستا دروست كراوه له لایه‌ن به‌شێك له هێزه دۆراوهكانهوه حكومه‌ت پیكهینرا و سه‌ركه‌وتووه‌كان نه‌یانتوانی ببنه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات. پرۆفیسۆر (مانفیت شمیت) ی ئه‌ڵمانی له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی گرنگی به‌ناونیشانی ئینجازی سیاسی و پۆلینكردنی دیموكراسی له 2002 باس له‌وه ده‌كات كه سیسته‌می سیاسی دیموكراسی هه‌شت ڕه‌هه‌ندی هه‌یه، كه بریتین له: پارێزگاری له سیسته‌م، یه‌كگرتوویی و خۆگونجاندن، به‌شداری سیاسی، پشتگیری، دادپه‌روه‌ری، ڕه‌فاهیه‌ت، ئاسایش، ئازادی. به‌پێی ئه‌م ڕه‌هه‌ندانه ته‌ماشای واقعی عێراق بكه‌ین، ده‌بینین كه كیشه‌ی گه‌وره له‌م ڕه‌هه‌ندانه هه‌یه و هیچیان جێبه‌جێنه‌كراون. كه‌واته سیسته‌مه سیاسییه‌كه لاوازه په‌ككه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی. بۆ نموونە نەتوانراوه ده‌ستووری عێراقی به جوانی جێبه‌جێ بكریت، زیادبوونی خه‌ڵكانێكی زۆر كه كۆچ ده‌كه‌ن، سه‌رهه‌ڵدانی داعش، ده‌ستیوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی ئقلیمی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری، گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و ئابوری، نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و حكومرانی باش. تێنه‌گه‌یشتن و جیاوازی له چه‌مكی فیدراڵییه‌ت كه له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین. بۆیه به‌پێی ڕاپۆرتێكی فۆرن پۆله‌سی عێراق ده‌وڵه‌تێكی شكستخواردووه له ڕووی دیموكراسییه‌ته‌وه.
٣. دایلهمای سیسته‌می فیدراڵی، له عێراق سیسته‌می فیدراڵی كێشه‌یه‌كی قووڵی هه‌یه، سیسته‌می فیدراڵی سیسته‌مێكی سیاسییه كه دروستكراوه بۆ به‌رێوه‌بردنی ژیانی خه‌ڵك و، سیسته‌می فیدراڵی جۆرێك له ئازادی تێدایه و سیسته‌مێكه نزیكتره له پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه. كه‌واته سیسته‌می فیدراڵی له عێراق چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كردووه یان قووڵتری كردۆته‌وه، هه‌روه‌ك مۆریس دوفرجیه ده‌ڵێت هه‌موو سیسته‌مێكی سیاسی بریتییە له كۆمه‌ڵێك چاره‌سه‌ر بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و ململانییه‌كان. سیسته‌می فیدراڵی بە گوێرەی چه‌ند شتێك داده‌نرێت له ده‌وڵه‌تان، یان بە گوێرەی جباوازی جوگرافی، یاخود بە گوێرەی جیاوازیی عرقی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی یان لەسەر بنەمای وه‌زیفه و كار و ناوچه پیشه‌سازییه‌كان و ناوچه كشتوكاڵییه‌كان. ئه‌و فیدراڵییه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له نێوان فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ئقلیمی و جوگرافی كه زۆرینه‌ی كوردنشین له‌م ناوچانه ده‌ژین و، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و عرقی. سیسته‌می فیدراڵی له عێراق چالاک نییه، كێشه‌ی زۆری له‌سه‌ره و، ده‌وڵه‌تی عێراقی ترسی زۆری له‌سه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ریمی فیدراڵی پێك بهێنن.
ئایە هۆكاری تر هەبوو بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم؟
هۆکارێکی تری ڕیفراندۆم تیگەیشتنی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی کورد بووە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، ڕاستە ئەو کات بە کورد دەگوتر ڕیفراندۆم مەکەن، بەڵام تێگەیشتن و دنیابینی و ئاگاداری سەرۆک بارزانی لە ڕووداوە خێراکانی ناوچەکە، وای کرد کورد ئەو هەنگاوە مێژووییە بنیت لە کاتێکی گرنگ و هەستیار، مەرج نییە کورد بتوانێت ئامانجەکانی خوی بپێکێت لەوەی پاش ڕیفراندۆم ڕاستەوخۆ دەوڵەت ڕابگەیەنرێ دەبێ وا لە ڕیفراندۆم تێبگەین پرسەیەکی ڕزگاریخوازی کوردییە وەک هەموو شۆڕشەکانی تر.
کەواتە تێگەیشتنی کورد و سەرۆک بارزانی لەو هەژان و گۆڕانکارییە خێراییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەبن، هۆکارێکی ترە، کەواتە پرسیارەکە ئەوەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەوکوێ؟
ڤۆلكه‌ر پێترس، به‌ڕێوبه‌ری ئه‌نستیتۆی ئه‌ڵمانی بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و ئاشتی كتێبێكی 145 لاپهڕەیی نووسیوە له 2015 بهناونیشاننی (كۆتای هاتنی ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌ی ئێمه ناسیوومانه)، ئه‌م چه‌مك و نانونیشانه ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ تێكشكانی سنووره‌كانی سایكسپیکۆ 1916، كه له‌سه‌رتاوه سنووره‌كانی سایكسپیکۆ له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه ناپه‌سه‌ند بوو، بۆیه هه‌ندێک له لێكۆڵه‌ڕان به ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكسپیکۆ دەڵێن ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خراپه‌كاری، به مانایه‌كی تر واته خراپه‌كاری و جه‌نگ و ماڵوێرانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆتایی‌یان نایه‌ت تا ئه‌و سنوورانه تێكنهشكێندرێن كه سایكسپیکۆ هێنابوویه ئاراوه. پێترس ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م گۆڕانكاره گه‌وره‌دایه و ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ته كه هه‌ر له كه‌نداوی عه‌ره‌بییه‌وه تاكو دڵی ئه‌فریقا درێژ ده‌بێته‌وه نزیكه‌ی 35 ده‌وڵه‌تی تر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دایك ده‌بن و نه‌خشه‌ی سیاسی له ناوچه‌كه ده‌گۆڕن. كه‌واته، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م هه‌ژانێكی قووڵی مێژوویدایه (ره‌نگه جێبەجێکردنی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك بێت له‌و هه‌ژانه و بناغه‌یه‌كی بێت بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی). به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ سنووره‌كان و باكگراوندی نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شێكی ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌توانرێت بوتریت ئه‌م هه‌ژانه شتێكی حه‌تمییه و ده‌بێت ڕووبدات، ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها په‌یوه‌سته به‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا و ڕووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه ئه‌و هه‌ژانه زۆری نه‌ماوه و ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر لێوه‌ی نزیكین.
ئایە كاسانی تر هەبوون باوەڕیان بە گۆڕانكاری هەبێت؟
ڕه‌نگه كه‌سانی تریش هه‌بووبێتن كه باوه‌ڕیان به گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆ نموونە ئه‌فسه‌ری خانهنیشیكراوی ئه‌مریكایی پیتر ڕاڵف له 2006 له وتارێكیدا به‌ناوی سنووره خوێناوییه‌كان (Blood Borders) كه له گۆڤاری هێزه چه‌كداره‌كان بڵاوكرایه‌وه، باس له تیكشكانی سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و، له‌و وتاره‌دا به‌ڕوونی باس له دابه‌ش بوونی عێراق و سووریا و ئیران ده‌كات. بینییشمان بۆچوونه‌كانی به‌شیوه‌یه‌ك له‌سه‌ر دابه‌ش بوونی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی شیعه و سوننه و كوردستان نزیكن له ڕاستێهوه و به‌شیوه‌یه‌ك ده‌بینرێن له ئه‌رزی واقعدا. پێی وایه ئه‌م تێكشكاندنه ڕوو له ئێرانیش ده‌كات و ده‌یگرێته‌وه. هه‌ر له‌و وتاره‌دا ڕاڵف پێی وایه ده‌وڵه‌تی كوردستانی ئازاد یه‌كێك ده‌بێت له براوه گه‌وره‌كانی گۆڕانكارییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (كه‌واته ڕیفراندۆم خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقعی و ئەقڵانی و نیشتمانی و تێگه‌یشتن بووه له ڕووداوه‌كان). هه‌روه‌ها ڕاڵف پێی وایه ئه‌و سنوورانه‌ی كه زیاتر شێواون و له‌رزۆكن سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیان، چونكه ئه‌و سنوورانه به دڵی هێزه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا نه‌خشێنراون و سنووری دادپه‌روه‌رانه نین. بۆیه ئه‌و پێی وایه هه‌تا چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و سنووره ستهماوییهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وا خوێن و كوشتن و برین و جه‌نگ و قركردنی ملیۆنان كه‌س به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه‌ش ناوی ده‌نێت سنووره خوێناوییه‌كان.
له كتێبی بۆ مێژووی سه‌رۆك بارزانی زۆر به‌ڕوونی باس له نیگه‌رانییه‌كانی كورد و هه‌رێمی كوردستان كراوه، له عێراقی مۆدێرن، ئه‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه خودی کردنی ڕیفراندۆم بڕیارێكی ئەقڵانی و تێگه‌یشتن بووه له ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و حیكمه‌ت و دانایی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه گه‌وره‌یه كه هه‌روه‌ك وتم به‌شێكه له سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌ژانه گه‌وره‌یه‌یی كه له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سنووره خوێناوییه‌كانی سایكسپیکۆ ڕووده‌دات.
كه‌واته، دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه و هه‌ستێكی عاتفی و سۆزداری نییه، به‌ڵكو واقعێكه ده‌بێت كورد پێی بگات، هه‌روه‌ها توێژه‌ر و ناوه‌نده گه‌وره‌كانی دنیا قسه‌یان له باره‌وه كردووه، بۆیه تێكشكانی نه‌خشه‌كانی سایكسپیکۆ و گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆكارێكی تره بۆ ئه‌وه‌ی قووڵتر و نه‌ته‌وه‌ییانه تر بیر له کردنی ڕیفراندۆم بكه‌ینه‌وه، پێمان ده‌ڵێت ڕیفراندۆم ده‌ستكه‌وتێكی مێژووییه و هه‌نگاویكی ئەقڵانی دورمه‌ودایه بۆ گه‌یشتن به ئامانجی له مێژیینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی كه بریتیه له سه‌ربه‌خۆبوون. بۆیه ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر له‌و تێزانه‌ی كه باس له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و گۆڕانكاری له نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ڕووداوه سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێنگه‌ین، نه‌توانین به باشی له گرنگی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و کردنی ڕیفراندۆم و سوڕبوونی سه‌رۆك بارزانی له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه گرنگه سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی ئالنگاری زۆر، تێبگه‌ین. بۆیه به بۆچوونی من ئه‌مه كاری ئه‌و ئه‌كادیمی و نووسه‌رانه‌یه، كه بێلایه‌نانه و نیشتمانیانه و نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌نووسن و دوورن له بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی و ناوچه‌گه‌رێتی كه هەقیقهتی ڕووداوه‌كان و گرنگی ئه‌نجامدانی پرسه چاره‌نووسسازه نیشتمانییه‌كان بۆ خه‌ڵكی گشتی و عه‌وام ڕوون بكه‌نه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌م نووسین و تێگه‌یشتنه له ڕووداوه‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگیی کردنی ڕیفراندۆم وه‌كو پرسێكی ستراتیژی و چاره‌نووسسازی نه‌ته‌وه‌یی، به‌شێك بێت له‌و هه‌وڵه).
سەرۆک مەسعود بارزانی چ ڕۆڵێکی سەرەکی لە بڕیار و پرۆسەی بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمەکەی ٢٠١٧دا هەبوو و، ئامانجە سەرەکییە سیاسییەکەی چی بوو؟
ناتوانی باس لە کردنی ڕیفراندۆم بکەی باس لە پێگەی جیۆسیاسی هەرێمی کوردستان و کاریزمای سەرۆک بارزانی نەکەی. جێۆپۆلهتیكی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه‌وا ده‌كرێت وه‌كو ئاستهنگیك بۆ گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد به مافه‌كان و ئامانجه‌كانی خۆی هه‌ژمار بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ور دراوه به چوار ده‌وڵه‌تی گه‌وره و به‌هێز، كه نه‌ته‌وه‌ی كوردی‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، له به‌ر ئه‌وه ئه‌وان هه‌ر حه‌ره‌كه و پێشڤه‌چوونێك له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردی و نزیك بوونه‌وه‌ی كورد به ماف و ئامانجه‌كانی خۆی به هەڕەشە بۆ خۆیان و ده‌وڵه‌ته‌كانیان ده‌زانن، بۆیه‌ش له میژوودا دیاره هه‌ر له ڕووخاندنی كۆماری کوردستان له مەهاباد له سێداره‌دانی شێخ سه‌عیدی پیران و سیاسه‌تی پێنه‌دانی ناسنامه به كوردهكای سووریا و هه‌وڵی تیرۆركردنی بارزانی نه‌مره و بگره تا ده‌گاته كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و پرۆسه‌ی ئه‌نفال و جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی كورد و دژایه‌تیکردنی ڕیفراندۆم و هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان شایه‌تی دڵره‌قی و دژایه‌تی ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته ده‌بینرێت كه كورد به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بووه. كه‌واته، له نێو ئه‌م ژینگه‌یه‌دا، بڕیاری ڕیفراندۆم ئاسان نییه و پرۆسه‌یه‌كی قورس و پڕ له ئالنگارییه، ڕه‌نگه ئه‌م بڕیاره‌ش به هه‌موو كه‌س نه‌درێت، كه‌واته، پێویستی به سه‌ركرده‌یه‌كی بوێر و كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزماتیکی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخێكدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، هه‌وڵی ته‌واو بدات بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی و کردنی ڕیفراندۆم، به‌ساده‌یی ده‌كرێت بپرسین ئایا كاریزمای جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی نه‌بووایه ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرا هه‌ر له زاخۆوه تا خه‌نه‌قین ؟ بێگومان نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رهه‌می ده‌ره‌نجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بینێت و پێی ده‌گات چ له كورت مه‌ودا یان دورمه‌ودا. كه‌واته گرنگه باس له ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له پرسی ئه‌نجامدانی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ین.
سه‌ركرده‌ی كاریزما هه‌وڵ ده‌دات بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگا و ڵاته‌كه‌ی بۆ كهناریكی ئارام و خۆشگوزه‌ران هه‌میشه باشترین هه‌ڵبژارده هه‌ڵده‌بژێرێـت. سه‌ركرده‌ی كاریزما ڕۆڵێكی به‌رچاوی له گه‌شه‌سه‌ندن و تهنمییهی كۆمه‌لگادا هه‌یه له مییانه‌ی ئه‌و كاریگه‌ره ڕاسته‌وخۆ و مه‌عنه‌وییه‌ی كه له‌سه‌ر خه‌ڵك هه‌یه‌تی، له مییانه‌ی چاندنی كۆمه‌ڵێك لهبههاو بیروباوه‌ڕی تایبه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی. ماكس فیبر پێی وایه كه سه‌ركرده‌ی كاریزماتیک بریتیه له‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه شه‌رعیه‌تی خۆی له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت كه خه‌ڵك پێی وایه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یه كه خاوه‌نی ڕوئیای تایبه‌ت و ڤیژنی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، سه‌ركرده‌یه‌كی ئازا‌و بوێره، بڕیاره‌كانی هه‌میشه ئەقڵانین له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كۆمه‌ڵگادایه، ئه‌مه‌ش له مییانه‌ی ئه‌زموونێكی دورو درێژ‌و قول ومههارهو كارهمایی تایبه‌ته‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵگە به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ره به‌سه‌ر سه‌ركرده‌وه، سه‌ركرده له بڕیاره‌كانی وا خۆی ده‌بینێته‌وه كه كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری ڕای گشتی، به‌ڵام ئه‌و ڕاگشتییه هه‌میشه غافله، زانیارییه‌كانی ڕای گشتی كه‌م و لاوازن، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی بۆسنی عه‌لی عیززه‌ت بیگۆفیچ ده‌ڵێت ” عه‌وام شێته”، عه‌وام لێره‌دا مه‌به‌ست له زۆرینه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ت یان كه‌سانی خاوه‌ن بڕیار زانیاری فراوان و به‌لگه‌ی به‌هێزیان لایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن، كه ئاسۆی بیركردنه‌وه‌یان فراوانتر ده‌كات. بۆ نموونە له‌كاتی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ڕای گشتی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه نابێت ئه‌مریكا به‌شداری جه‌نگ بكات، به‌ڵام سه‌رۆك ڕۆزفلت، ده‌یویست ئه‌و جه‌نگه بكات و نه‌كه‌وێته ژێر ڕای گشتی، هه‌روه‌ها كاتێك كه لینین بڕیاری دا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجام بدات، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری حزبی بهلشهفیكیش له‌گه‌ڵی نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و سور بوو له‌سه‌ر بڕیارده‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی، له‌به‌رئه‌و زانیارییانه‌ی لای سه‌رۆك هه‌یه لای ڕای گشتی نییه، سه‌رۆك ده‌زانێت چ شتێك پێویسته هه‌نگاوی بۆ بنێت و چ شتێكیش وازی لێبهێنێت، (بۆیه ئه‌گه‌ر بگه‌رێننه‌وه بۆ پرسی کردنی ڕیفراندۆم به ته‌واوه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رۆك بارزانی هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تێدایه كه له سه‌ركرده و سه‌رۆكی كاریزمادا هه‌ن، بۆ نموونە ئێستا له 2005 خه‌ڵكێكی زۆر كه پێشتر داژایهتییان ده‌كرد بۆچوونیان ده‌رباره‌ی ڕیفراندۆم گۆڕاوه و پێیان باش بووه كه ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كرا، پاش ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و شكستی پرسی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تیان له عێراق بینی، هه‌روه‌ك باسكرا، به‌ڵام ئه‌وكات جه‌نابی سه‌رۆك له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی ته‌واوی به قهزیەتی نه‌ته‌وه‌ییی و ڕاوهیهتی قهزیەكه هه‌بوو، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت بوترێت جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌وكات له هێله گشتییه‌كانی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئێستا ڕووده‌ده‌ن ئاگادار بووه و هه‌ر ئه‌وكات باسی له خراپی ئیداره‌دانی عێراق و نه‌بوونی عێراقی به ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و دیموكرات ده‌كرد، ئه‌م بۆچوونانه‌ی سه‌رۆك بارزانی هی كاتی کردنی ڕیفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروست بوونی ئیداره‌ی نوێی پاش سه‌ددام، ئه‌وه بوو ئه‌و له 2017 به‌ته‌واوه‌تی له عێراقی مۆدێرن نا‌ئومێد بوو و، بڕیاری ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا). له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ده‌وڵه‌تمه‌دار و سه‌ركرده جله‌وی كاره‌كان بگرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام لێره‌دا دوو مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن ئه‌وانیش.
دوو مەترسییەكە چین ؟
-مه‌ترسی ناوخۆی: كه زۆرجار به‌هۆی بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌تمه‌داره‌وه، ڕای گشتی به‌پێچه‌وانه‌و دروست ده‌بێت و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ونه ژێر فشاری گروپه‌كان و هێزو پارته نه‌یاره‌كان، بۆیه ده‌بێت سه‌ركرده‌ی كاریزماتیک و توانا حیسابێكی ورد بۆ ئه‌م بابه‌ته بكات و وابكات كه كاریگه‌ری بخاته سه‌ر ئه‌و گروپانه، چونكه ده‌كرێت ئه‌م خاڵه ئاسایشی ناوخۆیی بشێوێنی (بۆیه‌ش بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێك هه‌بوو كه ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌شێك دژایه‌تییان كرد، به‌ڵام به هۆی هێزی کاریزماتیک و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و لایه‌نانه نه‌یانتوانی پرۆسه‌كه په‌كبخه‌ن).
-مه‌ترسی ده‌ره‌كی: زۆرجار به‌هۆی بڕیارێكه‌وه وا له ده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت كه هه‌ڵوێست وه‌رگرن و ته‌نانه‌ت جه‌نگی سه‌ربازیش ڕابگه‌یه‌نن، بۆیه ده‌وڵه‌تمه‌دار و سه‌ركرده زۆر به‌وریاییه‌وه ده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵهشد بكات (ئه‌م مه‌ترسییه‌ش چ پێش کردنی ڕیفراندۆم چ پاش کردنی ڕیفراندۆم هه‌بوو، به‌ڵام له پێش کردنی ڕیفراندۆم دیسانه‌وه به هۆی سوربوون و حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی و تێگه‌یشتن له ڕووداوه‌كان و تێگه‌یشتنێك قووڵ له چه‌مكی سیاسه‌ت، چونكه ئه‌گه‌ر پێشتر پێناسه‌ی سیاسه‌ت بریتی بووبێ له هونه‌ری مومكینات هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئه‌ڵمانی بسمارك پێی وابوو، له ئێستا سیاسه‌ت هونه‌ری ورده‌كارییه، نه‌ك ته‌نها مومكینات، بۆیه پێم وایه جه‌نابی سه‌رۆك له هه‌ردوو پێناسه‌كه و چه‌مكی سیاسه‌ت به قووڵی و به فراوانی تێگهیشبوو، بۆیه‌ش ڕێگری ته‌واوی له هەڕەشەو ئالنگارییه ده‌ره‌كییه‌كان كرد، كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو ڕیفراندۆم ئه‌نجام نه‌درێت، هه‌روه‌ها له‌پاش ڕیفراندۆمیش له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌ودا ئه‌برامزی ئه‌مریكی بۆیه‌كه‌مجار له ناوچه‌كه تێكشكێنرا و خه‌ونی نه‌یاره‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان له گۆڕ نرا.
ئه‌و پێشه‌كییه زۆر گرنگه بۆ ئێمه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ڕۆڵی سه‌ركرده‌ی کاریزماتیک چییه، له كاتێكدا نه‌یاره‌كانمان له زۆر لایه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌م قه‌واره سیاسییه كه به خوێنی شه‌هیدان و گیانفیدایی ڕۆڵه‌كانمان دروست بووه لاواز بكه‌ن و هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه، یه‌كێك له‌و لایه‌نانه لێدان له سه‌ركرده کاریزماتیک و سومبولییهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، بۆیه گرنگه ڕۆڵ و پێگه‌ی سه‌ركرده‌كان به‌گرنگییه‌وه ته‌ماشا بكرێت وباس بكرێت، دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه گرنگه ئه‌و نووسه‌ر و ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیرانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ییانه و بێلایه‌نانه ده‌نووسن و و بیرده‌كه‌نه‌وه ئه‌م خاڵانه ڕوون بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م بابه‌ته بابه‌تگه‌لێكی ستراتیژی و نه‌ته‌وه‌یین، شۆڕشگێڕه‌كان و سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌یی و کاریزماتیکیهكان موڵكی نه‌ته‌وه‌ن و به‌شیكن له شوناس و ئامرازێكی كۆكه‌ره‌وه‌و و بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌ن، بۆیه گرنگیدان به خه‌بات و گێڕانه‌وه‌ی تێكۆشانی ئه‌وان بۆ پرسه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، خزمه‌ته به شوناس و كۆیادهوری و پرسی نه‌ته‌وه‌سازی.

