رۆژنامەی ھەولێر

غەفور مەخموری: یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بە یەکێک لە کارە هەرە گرنگ و مێژووییەکان هەژمار دەکرێت

براى بەڕێزمان مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان

سڵاوێکى برایانەى گەرم …

بەخۆشحاڵییەکى زۆرەوە؛ دواى هەوڵ و ماندووبوون و رۆڵى کاریگەرانەى جەنابى سەرۆک بارزانى رێبەرى بزاڤى رزگاریخوازى نیشتمانیى کوردستان و، دواى هەوڵ و ماندووبوونێکى زۆرى جەنابتان بۆ یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان، ئەمڕۆ هەواڵى فەرمى یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانمان پێگەیشت، بێگومان رێنماییەکانى سەرۆک بارزانى و هەوڵە بەردەوامەکانى جەنابتان لەم پێناوەدا بەرهەمەکەى (یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان) بوو، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشى و پیرۆزبایى لە جەنابى سەرۆک بارزانى و جەنابتان و تەواوى گەلى کوردستان دەکەین بۆ ئەم کارە نەتەوەیى و نیشتمانى و مێژووییە، کە هەنگاوێکى گرنگە بۆ دامەزراندنى سوپایەکى کوردستانى یەکگرتوو، کە ئەمەش خەونى لەمێژینەى هەموو لایەکمانە.
لاى هەموو لایەکمان روونە؛ لەسەرەتاى دەستبەکاربوونى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى هەرێمى کوردستان جەنابتان هەموو هەوڵەکانتان بۆ یەکگرتنەوەى دەزگاو دامەزراوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و بە دامەزراوەییکردنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بووە، لەم بوارەشدا کارى گرنگ و مێژووییتان ئەنجامداوە، یەکگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستانیش بە یەکێک لە کارە هەرە گرنگ و مێژووییەکانى کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان هەژمار دەکرێت، بێگومان ئەم کارانەتان جێگەى شانازین لە بوارى حوکمدارى و کارگێڕییەکى دامەزراوەیى لە کوردستاندا.
هیواى بەردەوامى و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
لەگەڵ رێزو خۆشەویستى دووبارەماندا.

براى دڵسۆزتان
غەفوور مەخموورى

سکرتێرى گشتیى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان