ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
سەرجەم یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق کۆتایی هات، لەنێو یانە کوردستانییەکان تەنیا یانەی هەولێر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، زاخۆ بەرامبەر گەرمە تووشی شکست هات، دێربی کوردستانیش لە نێوان نەورۆز و گازی باکوور بەیەکسان بوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، دهۆکیش بەرامبەر مینا لە دوایین خولەک لە سەرکەوتن بێبەشبووم بەمەش هەڵۆیەکان بە خاڵێک لە شاری بەسرەوە گەڕانەوە بادینان.
دوای تەواوبوونی ئەم گەڕە، بە فەرمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەهۆی یارییەکانی هەڵبژاردەی عێراق لە جامی کەنداوی عەرەبی بۆ ماوەی 18 رۆژ دەوەستێت.
رۆژنامەی هەولێر لەبارەی سەرجەم یارییەکانی هەشت گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زۆرترین ئاماری بڵاو کردووەتەوە، بەپێی ئامارەکان بێت زاخۆ توندوتیژترین یانەی خولەکە، بەوپێیەی زۆرترین کارت سوور بەڕووی یاریزانەکانی دا بەرز کراوەتەوە.
ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق
1ـ گەرمە (20) خاڵ.
2ـ زەورا (18) خاڵ.
3ـ هەولێر (17) خاڵ.
4ـ نەورۆز (15) خاڵ.
5ـ شورتە (15) خاڵ.
6ـ نەفت (15) خاڵ.
7ـ جۆلان (10) خاڵ.
8ـ دهۆک (9) خاڵ.
9ـ دیالا (9) خاڵ.
10 ـ مینا (9) خاڵ.
11ـ زاخۆ (9) خاڵ.
12ـ جەویە (8) خاڵ.
13ـ گازی باکوور (8) خاڵ.
14ـ موسڵ (8) خاڵ.
15ـ کەرخ (7) خاڵ.
ریزبەندی گۆڵکاران
1ـ سەیف رەشید ـ تەڵەبە _(7) گۆڵ.
2 ـ هیران ئازاد ـ زەورا (5) گۆڵ.
3ـ محەمەد جەواد ـ جەوییە (5) گۆڵ.
4ـ ئیگۆر هێنریک ـ دهۆک (5) گۆڵ.
5ـ محەمەد قاسم ـ زەورا (4) گۆڵ.
6ـ ئەموری فەیسەڵ ـ گەرمە (4) گۆڵ.
7ـ یونس حەموود ـ دهۆک (4) گۆڵ.
8ـ محەمەد خزێر ـ دیالا (4) گۆڵ.
9ـ سەجاد عەلا ـ کەرخ (3) گۆڵ.
10ـ محەمەد عەدنان ـ نەفت (3) گۆڵ.
11ـ نیتۆ ئاکارا ـ نەورۆز (3) گۆڵ.
12ـ ساموێل تۆچۆکۆ ـ گەرمە (3) گۆڵ.
13ـ کریستیان بارکۆ ـ شورتە (3) گۆڵ.
14ـ میلیۆن کارڤالیۆ ـ هەولێر (3) گۆڵ.
15ـ ئیڤیانی ئیزێ ـ هەولیر (3) گۆڵ.
ریزبەندی گۆڵدروستکاران
1ـ مستەفا محەمەد ـ دیالا (4) ئەسیست.
2 ـ ئیبراهیم بایش ـ هەولێر (3) ئەسیست.
3ـ حەمید تانجی ـ جۆلان (3) ئەسیست.
4ـ محەمەد عەدنان ـ نەفت (2) ئەسیست.
5ـ سالم ئەحمەد ـ دیالا (2) ئەسیست.
6ـ محەمەد دلاوەر ـ نەورۆز (2) ئەسیست.
7ـ محەمەد خالید ـ هەولێر (2) ئەسیست.
8ـ محەمەد قاسم ـ زەورا (2) ئەسیست.
9ـ وەلید کەریم ـ نەفت (2) ئەسیست.
10ـ وەگاع رەمەزان ـ گەرمە (2) ئەسیست.
11ـ ئەحمەد عاید ـ کارەبا (2) ئەسیست.
12ـ حەسەن عەبدولکەریم ـ زەورا (2) ئەسیست.
13ـ عەلی شاخەوان ـ موسڵ (2) ئەسیست.
14ـ مەحموود مەواس ـ دهۆک (2) ئەسیست.
15ـ مایکۆل گابرێرا ـ زەورا (2) ئەسیست.
زۆرترین کارتی سووری یانەکان
1ـ زاخۆ (4) کارتی سوور.
2 ـ کەربەلا (2) کارتی سوور.
3ـ گەرمە (2) کارتی سوور.
4ـ تەڵەبە (2) کارتی سوور.
5ـ نەورۆز (2) کارتی سوور.
6ـ قوە جەوییە (1) کارتی سوور.
7ـ جۆلان (1) کارتی سوور.
8ـ نەفتت (1) کارتی سوور.
9ـ موسڵ (1) کارتی سوور.
10ـ دیالا (1) کارتی سوور.
11ـ زەورا (1) کارتی سوور.
12ـ گازی باکوور (1) کارتی سوور.
زۆرترین کارتی زەردی یانەکان.
1ـ گازی باکوور (23) کارتی زەرد.
2 ـ نەفتی میسان (22) کارتی زەرد.
3ـ نەفت (22) کارتی زەرد.
4ـ دیالا (21) کارتی زەرد.
5ـ کارەبا (20) کارتی زەرد.
6ـ قوە جەویە (18) کارتی زەرد.
7ـ جۆلان (18) کارتی زەرد.
8ـ گەرمە (18) کارتی زەرد.
9ـ زاخۆ (18) کارتی زەرد.
10ـ کەربەلا (17) کارتی زەرد.
11ـ هەولێر (17) کارتی زەرد.
12ـ تەڵەبە (17) کارتی زەرد.
13ـ نەورۆز (16) کارتی زەرد.
14ـ شورتە (15) کارتی زەرد.
15ـ دهۆک (12) کارتی زەرد.
ریزبەندی ئەو یانانەی زۆرترین گۆڵیان کردووە
1ـ زەورا (15) گۆڵ.
2ـ گەرمە (14) گۆڵ.
3ـ دیالا (13) گۆڵ.
4ـ هەولێر (12) گۆڵ.
5ـ جەویە (11) گۆڵ.
6ـ دهۆک (11) گۆڵ.
7ـ کەرخ (10) گۆڵ.
8ـ تەڵەبە (10) گۆڵ.
9ـ نەورۆز (10) گۆڵ.
10ـ نەفت (9) گۆڵ.
11ـ شورتە (9) گۆڵ.
12ـ موسڵ (9) گۆڵ.
13ـ جۆلان (8) گۆڵ.
14ـ مینا (8) گۆڵ.
15ـ زاخۆ (7) گۆڵ.
ریزبەندی ئەو یانانەی زۆرترین گۆڵیان لێکراوە
1ـ تەڵەبە (14) گۆڵ.
2ـ کەرخ (14) گۆڵ.
3ـ دیالا (14) گۆڵ.
4ـ جەویە (12) گۆڵ.
5ـ موسڵ (12) گۆڵ.
6ـ زاخۆ (11) گۆڵ.
7ـ دهۆک (11) گۆڵ.
8ـ نەفتی میسان (11)
9ـ کارەبا (10) گۆڵ.
10ـ مینا (10) گۆڵ.
ریزبەندی ئەو یانانەی زۆرترین ئەسیستیان کردووە
1ـ زەورا (11) ئەسیست.
2 ـ گەرمە (9) ئەسیست.
3ـ جەویە (8) ئەسیست.
4ـ نەفت (8) ئەسیست.
5ـ نەورۆز (8) ئەسیست.
6ـ کەرخ (7) ئەسیست.
7ـ هەولێر (7) ئەسیست.
8ـ دیالا (7) ئەسیست.
9ـ تەلەبە (7) ئەسیست.
10ـ دهۆک (6) ئەسیست.
لە گەڕی نۆیەمی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە رۆژی هەشتی مانگی داهاتوو یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێتە میوانی یانەی نەفتی میسان. دواتر رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو رۆژێکی مێژوویی دەبێت. لە یاری لوتکە دهۆک میوانداریی زەورا دەکات. لە یاریی دێربی کوردستانیش زاخۆ و نەورۆز رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. لە رۆژی 10ـی مانگی داهاتوو، یانەی گازی باکووری نوێنەری شاری کەرکووک لە یاریگەی نەورۆز پێشوازی لە مینای شاری بەسرە دەکات.

