رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کەمال شاکر دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی، “هاوبەشی خەمیانم”.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو کەمال شاکر، سکرتێری پێشووتری حزبی شیوعیی کوردستان و وەزیری پێشووتری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

‎مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان