رۆژنامەی ھەولێر

رێکخراوێك بۆ کاری مرۆیی کرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.9.16، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کونسولی چیک و کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر، نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەک لە بەرپرسانی حكومی، خێرخوازان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوی حاجی سابیر بۆ کاری مرۆیی لە شاری هەولێر کرایەوە.

ئامانجی ڕێكخراوی ناوبراو، پێشکەشکردنی هاوکاری دارایی و کۆمەکیە بۆ خێزانە کەمدەرامەت و پاڵپشتیکردنی کەرتی پەروەردە و تەندروستی لە ڕێگەی دابینکردنی پێداویستی بۆ قوتابخانەکان و هاوکاریکردنی نەخۆشە بێدەرەتانەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و خولی ڕاهێنان بۆ گەنجان بە مەبەستی گەشەپێدانی تواناکانیان.

پارێزگاری هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوەکە خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە مرۆییەکانیاندا، و جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان دامەزراوە حکومییەکان و ڕێکخراوەکانی مەدەنی کردەوە بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.