رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد

مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کۆبووەوە و هەردوولا تاوتوێی بەهێزکردنی بازرگانییان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی ئەیلول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیراپۆن جیرامپایکوول باڵیۆزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی تایلاند لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بارودۆخی هاووڵاتییانی تایلەندی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.