لە شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مهزنى ئهیلوول، بە ڕێبەرایەتیی ڕابەری نیشتمانیمان جەنابی بارزانیی نەمر، بە پێزانینێکی زۆرەوە، یادی هەموو پێشمەرگە و خەباتکار و تێکۆشەر و گشت بەشدارانی ئەو شۆڕشە جەماوەری و سەرتاسەریەی کوردستان دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان بەشدارییان تێدا کرد و چەندین دەسکەوتی مێژوویی بەدەست هێنا، گرنگترینیان ناچارکرنی ڕژێمی عێراق بوو کە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970 دا، دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
لەم یادەدا، جەخت لە یەکدەنگی و هاوهەڵوێستیی هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستن و پەرەپێدانی زیاتری قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتە نیشتمانییەکان دەکەینەوە.
یادى شۆڕشى مەزنی ئهیلوول پیرۆز بێت و سڵاو لە گیانی پاکی شههیدانى شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی كوردستان.
مهسرور بارزانی
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
11ی ئهیلوولی 2026

