بەبڕی نیو ملیۆن دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیشتە هەرێم 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە بڕی نیو ملیۆن دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشکییان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) وەرگرتووە.

ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستى و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگەی ناوەندی هەرێمی کوردستان ڕێوڕەسمی وەرگرتنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشدا کە بڕی 85 تۆن دەرمان و پێداویستی پزیشکی کە پێکهاتبوو لە 30 بابەت بە قەبارەی 185 پەلێت بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی بۆ هەرێمی کوردستان دابینکرا.

ھەواڵی زیاتر